دوای (3) یاری لەسەر یەكتر ، مان یونایتد یەكەم یاری بردەوە

سێ شەممە, 02 کانونی دووەم 2018 09:25

لەمیانی یارییەكانی گەڕی (22)ـی خولی یانە نایابەكانی ئینگلتەرا هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و ئێڤەرتۆن رووبەرووی یەكتربوونەوە".

لەیارییەكەدا یانەی مانچستەر یونایتد دوای سێ یاری لەسەر یەكتر توانی یەكەم بردنەوە تۆماربكات و بە ئەنجامی (2 – 0) لە یانەی ئێڤەرتۆنی بردەوە".

ئەنتۆنی مارسیال و جیسی لینگارد دوو گۆڵەكەی یانەی مانچستەر یونایتدیان تۆماركرد و یانەكەیان كردە خاوەنی سێ خاڵ".

بەم ئەنجامەش یانەی مانچستەر یونایتد بەشێوەیەكی كاتی پلەی دووەمی ریزبەندی لە یانەی چێڵسی وەرگرتەوە و بەكۆكردنەوەی (47) خاڵ لەدوای یانەی مان سیتی پێشەنگ دێت".


 

رێكان عزیز