ڤیدیۆ ... مانچسته‌ر سیتی 3 - 2 بریستۆل

چوار شەممە, 24 کانونی دووەم 2018 09:02

لەمیانی یارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی پێشكۆتایی پاڵەوانیەتی جامی رابیتەی یانەكانی ئینگلتەرا هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و بریستۆل سیتی رووبەرووی یەكتربوونەوە".

لەیارییەكەشدا یانەی مانچستەرسیتی سەركەوتنی خۆی بەسەر یانەی بریستۆل دووبارە كردەوە و گەیشتە یاری كۆتایی".

مان سیتی یارییەكەی بە ئەنجامی (3 – 2) بردەوە، لیرۆی سان و سێرجیۆ ئەگوێرۆ و دی برۆین سێ گۆڵەكەی مان سیتیان تۆماركرد ، مارلۆن و فلینت دوو گۆڵەكەی بریستۆلیان تۆماركرد".

بەم ئەنجامەش یانەی مانچستەر سیتی بەكۆی ئەنجامی هەردوو یاری چوون و هاتن و بە (5 – 3) گەیشتە یاری كۆتایی".


 

رێكان عزیز