بەفەرمی ... ئەرسناڵ گەیشتە یاری كۆتایی جامی رابیتەی ئینگلتەرا

پێنج شەممە, 25 کانونی دووەم 2018 08:47

لەمیانی یارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی پێشكۆتایی پاڵەوانیەتی جامی رابیتەی یانەكانی ئینگلتەرا هەردوو یانەی ئەرسناڵ و چێڵسی رووبەرووی یەكتربوونەوە".

لەیارییەكەدا یانەی ئەرسناڵ لەنێو یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی (2 – 1) بردنەوەی تۆماركرد و گەیشتە یاری كۆتایی".

ئەنتۆنیۆ رۆدیگێر بەهەڵە و چاكا دوو گۆڵەكەی ئەرسناڵیان تۆماركرد ، تاكە گۆڵەكەی یانەی چێڵسیش یاریزان (ئیدین هازارد) تۆماریكرد".

بەهۆی یەكسانبوونی هەردوو یانە لەیاری چوون ، یانەی ئەرسناڵ سوودی لە بردنەوەكەی دوێنێ بینی و گەیشتە یاری كۆتایی و لەوێش بەرامبەر یانەی مانچستەر سیتی یاری دەكات".


 

رێكان عزیز