كریستیان ئەریكسۆن دووەم خێراترین گۆڵی لەمێژووی پرێمەرلیگ تۆماركرد

پێنج شەممە, 01 شوبات 2018 08:54

لەمیانی یارییەكانی گەڕی (25)ـی خولی نایابی ئینگلیزی هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و تۆتنهام رووبەرووی یەكتربوونەوە".

لەیارییەكەشدا یانەی مانچستەر یونایتد بە ئەنجامی (2 – 0) دووچاری دۆراندن هات و دووەم خێراترین گۆڵیشی لێ تۆماركرا".

لە چركەی (11) كریستیان ئەریكسۆن گۆڵی یەكەمی یانەی تۆتنهامی تۆماركرد و یانەكەی كردە خاوەن گۆڵی یەكەم و دووەم خێراترین گۆڵی لەمێژووی پرێمەرلیگ تۆماركرد".

یەكەم خێراترین گۆڵ لەمێژووی خولی نایابی ئینگلیزی لیدلی كینگی یاریزانی پێشووی تۆتنهامە كە بەرامبەر یانەی واتفۆرد تۆماریكرد بە تەنها (9) چركە".


 

رێكان عزیز