واتفۆرد بە چوار گۆڵ ، چیڵسی گۆڵباران كرد

سێ شەممە, 06 شوبات 2018 08:21

لەمیانی یارییەكانی گەڕی (26)ــی خولی یانە نایابەكانی ئینگلتەرا هەردوو یانەی چێڵسی و واتفۆرد رووبەرووی یەكتربوونەوە".

لەیارییەكەدا یانەی واتفۆرد شۆرشێكی كرد و بە ئەنجامی (4 – 1) لە یانەی بلوزی لەندەنی بردەوە".

تروی دیبینی لەسەرەتادا گۆڵی یەكەمی یانەی واتفۆردی تۆماركرد ، بەڵام ئیدین هازارد لەخولەكی (82) گۆڵی یەكسانبوونی تۆماركرد ، سێ گۆڵەكەی واتفۆرد كەوتە دواین (6) خولەك و لەرێگای (داریل بانمات و جیرارد دۆلۆفیۆ و رۆبێرتۆ پێرێرا) سێ گۆڵی تۆماركرد".

بەم ئەنجامەش یانەی چێڵسی دووچاری شەشەم دۆراندن بوو لەم وەرزە و ئێستا بە (50) خاڵ پلەی چوارەمی گرتووە ، هەرچی واتفۆردە بە (30) خاڵ پلەی (11)ـی گرتووە".


 

رێكان عزیز