سوارێز هاتریك تۆمار دەكات و كۆتینهۆش یەكەم گۆڵی لەخولی ئیسپانی تۆماركرد

یەک شەممە, 25 شوبات 2018 08:54

لەمیانی یارییەكانی گەڕی (25)ـی خولی یانەكانی ئیسپانیا هەردوو یانەی بەرشلۆنە و گیرۆنا رووبەرووی یەكتربوونەوە".

لەیارییەكەدا یانەی بەرشلۆنە دواكەوتنی خۆی بە گۆڵێك كردە پێشكەوتن و بردنەوە بە نیو دەرزەن گۆڵ".

سوارێز لەیارییەكەدا هاتریكی تۆماركرد ، دوو گۆڵەكەی دیكەش یاریزان (لیۆنێل مێسی) تۆماریكرد ، گۆڵی كۆتاییش یاریزان (فیلیپی كۆتینهۆ)ـی بەرازیلی تۆماریكرد كە ئەمە یەكەم گۆڵی یاریزانەكەیە لەگەڵ یانەی بلاوگرانا لە خولی ئیسپانیا".

بەم ئەنجامەش یانەی بەرشلۆنە خاڵەكانی خۆی بۆ (65) خاڵ بەرزكردەوە و پلەی یەكەمی گرتووە بەجیاوازی (10) خاڵ پێش ئەتلەتیكۆ مەدریدی دووەمی ریزبەندی دێت بەڵام یارییەكی كەمتر ئەنجامداوە".


 

رێكان عزیز