ریال مەدرید بەسەركردایەتی دۆن , زەنگی مەترسی بۆ پاریس لێدا

یەک شەممە, 04 ئازار 2018 08:46

لەمیانی یارییەكانی گەڕی (27)ـی خولی یانەكانی ئیسپانیا هەردوو یانەی ریال مەدرید و خیتافی رووبەرووی یەكتربوونەوە".

لەیارییەكەدا یانەی ریال مەدرید بەسەركردایەتی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە ئەنجامی (3 – 1) لە خیتافی بردەوە".

دوو لە سێ گۆڵەكەی ریال مەدرید یاریزان (كریستیانۆ رۆناڵدۆ) تۆماریكرد ، گۆڵەكەی دیكەش یاریزان (گاریس بێل) تۆماریكرد، گۆڵی یانەی خیتافیش یاریزان (پۆرتیۆ) تۆماریكرد".

ریال مەدرید كۆی خاڵەكانی بۆ (54) خاڵ بەرزكردەوە و پلەی سێیەمی گرتووە ، بەجیاوازی (12) خاڵ لەدوای یانەی بەرشلۆنەی پێشەنگ دێت".


 

رێكان عزیز