لەیارییەكی ماراسۆنیدا ، لیڤانتی سەركەوتنەكانی بەرشلۆنەی وەستاند

دوو شەممە, 14 ئایار 2018 08:31

لەمیانی یارییەكانی گەڕی (37)ـی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی بەرشلۆنە لەیارییەكی ماراسۆنیدا خەونەكانی لەیاریگای لیڤانتی بەجێهێشت و بە ئەنجامی (5 – 4) دووچاری دۆراندن هات".

پاڵەوانی یارییەكە هەردوو یاریزان (بواتینگ و كۆتینهۆ) بوون كە توانیان هاتریك بۆ یانەكانیان تۆماربكەن".

بەم ئەنجامەش یانەی بەرشلۆنە دوای (42) یاری لەسەر یەكتر بۆ جاری یەكەم دووچاری دۆراندن هات و نەیتوانی بەبێ دۆراندن لیگا بباتەوە".


 

رێكان عزیز