بە ڤیدیۆ .. بەسەركردایەتی رۆناڵدۆ یوڤینتۆس ، فرۆسینۆنی گۆڵباران كرد

16/02/2019 - 08:59 بڵاوکراوەتەوە لە ڤیدیۆ

 

لەمیانەی یارییەكانی جەولەی 24ـی خولی ئیتاڵیا یانەی یۆڤنتۆس بەتەنها لە پێشەنگی یانەكانی خولی ئیتاڵیا مایەوە ، دوای بردنەوەی لە یانەی فرۆسینۆنی بە ئەنجامی (3 – 0) گۆڵ".

لەخولەكی شەش پاوڵۆ دیبالا بە پاسێكی رۆناڵدۆ گۆڵی یەكەمی بۆ یۆڤنتۆس تۆمار كرد، دوای 11 خولەكی تر لیۆناردۆ بۆنۆچی گۆڵی دووەمی یۆڤنتۆسی تۆمار كرد گێمی یەكەمیش بەم دوو گۆڵە كۆتایی هات، لە خولەكی 63 كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی سێیەمی بۆ یۆڤنتۆس تۆمار كرد.

بەم بردنەوەیەش یۆڤنتۆس بە كۆكردنەوەی 66 خاڵ پلەی یەكەمی گرتوە، بە جیاوازی 14 خاڵ لە نزیكترین ركابەری دوورە كە یانەی ناپۆلیە".