‌ڤیدیۆ... نێچیرڤان بارزانی باس لە دۆڕاندنی بەشەلۆنە دەكات

پێنج شەممە, 20 نیسان 2017 11:39

 

شەوی رابردوو له‌ كاتی پێشوازیكردن له‌ سیگمار گابریل، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، رۆژنامه‌نووسان كه‌ بۆ رووماڵی پێشوازییه‌كه‌ لەوێ بوون، به‌ نچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هەرێم ده‌ڵێن: به‌رشه‌لۆنه‌ دۆڕاندنی.

سه‌رۆك وه‌زیرانیش له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: به‌ داخه‌وه‌ زۆر له‌ تۆپانێ نازانم, له‌و كاته‌ش داوای لێبوردن له‌ رۆژنامه‌نووسان ده‌كات و ده‌ڵێت: من بچم پێشوازی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بكه‌م، یان سه‌ره‌خۆشی له‌ ئێوه‌؟.

دواتریش ده‌چێته‌ لای هاوڕێكانی كه‌ بۆ پێشوازی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ فڕۆكه‌خانه‌ن نچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت: به‌رشه‌لۆنه‌ش دۆڕاندی.

 

ش.م