هاوڵاتييه‌ك كارى كڕينى و فرۆشتنى ئۆتۆمبێل ده‌كات له‌لايه‌ن دوو كه‌سه‌وه‌ ده‌كوژرێت

هەینی, 21 نیسان 2017 11:50

 

ئێوارەی 19 ئەم مانگە ھاووڵاتی نامیق محەمەد عەزیز، كە دانیشتووی شاری ھەولێرە و كاری كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بووە، لەلایەن دوو كەسەوە كوژراوە و نزیكەی 2500 دۆلاریشیان لێبردووە.

دواتر خانەوادەكەی لەرێگای كامێرای چاودێری ماڵانەوە تۆمەتباران دەدۆزنەوە و رادەستی بنكەی پۆلیسیان دەكەن، لەلایەن بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێرەوە پەراوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.