دكتۆره‌ میهره‌بانه‌كه‌ی هه‌ولێر بزانه‌ چی پرۆژه‌یه‌كی بۆ خزمه‌تی هه‌ژاران راگه‌یاندوه‌

08/08/2019 - 11:56 بڵاوکراوەتەوە لە ڤیدیۆ

له‌زۆربه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلی و كۆمه‌ڵگه‌ پزیشكیه‌كان نرخی بلیتی نۆرینگه‌ 15 تا بیست هه‌زاره‌ به‌ڵام له‌كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكی میهره‌بانی ته‌نها ( 5 )هه‌زار دیناره‌.

له‌زۆرێك له‌ كۆمه‌ڵگه‌ بزیشكیه‌كان فه‌حسی موخته‌به‌ر بۆ نمونه‌ سی بیسی 15 هه‌زار دیناره‌ ،به‌ڵام له‌كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكی میهره‌بانی  ته‌نها 5 هه‌زار دیناره‌.

سۆنه‌ر له‌زۆربه‌ی  كۆمه‌ڵگه‌ بزیشكیه‌كان له‌نیوان 15 تاوه‌كو 35 هه‌زار دیناره‌،به‌ڵام له‌ كۆمه‌ڵگه‌ پزیشكیه‌كه‌ی میهره‌بانی دكتۆر دلیر شینه‌ ته‌نها 8 هه‌زار دیناره‌.

دكتۆر دلێر شینه‌ كه‌ زۆر جار به‌كوره‌ هه‌ژاره‌كه‌ی شاری هه‌ولێر ناوی ده‌هێنرێت له‌رۆژانی نۆمینه‌ی حاجیان 5 هه‌زار دیناره‌كه‌ش له‌نه‌خۆش وه‌رناگرێت ،واته‌ هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت سه‌ردانی كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكی میهره‌بانی بكات نرخی بلیت به‌خۆراییه‌.