نەوشیروان مستەفا چۆن دەستگیركرا؟

15/10/2019 - 12:08 بڵاوکراوەتەوە لە ڤیدیۆ

 

نەوشیروان مستەفا دەگێرێتەوە كەوا (چەند ئێوارەیەک بۆ شیو دایانبەزاندم بۆ گیلەک شیرەماڕ… دوای ئەوە ئیتر بردمیانە ئەشکەوتی هەزار ئەستون، حشع لەم ئەشکەوتەدا بنکەیان دانابو، لەگەڵ ئەوان بون بەیەک ماڵ ، دەوروبەی سەعات ۱۰ی شەو لەکاتی گۆڕینی ئیشکگرەککەدا بەناوی میزکردنەوە لەدەرگای ئەشکەوتەکە دەرچووم و دواتر فەرەج و دوو چەکداری شێخ کاوەش بۆ پارێزگاری بە دواماندا هاتن زۆر بەخێرای بە شاخەکەدا هەڵگەراین، دوای دوور کەوتنەوە چەکدارەکانی شێخ کاوەم ئیزن دا، دە دەقەیەیک پێ چوو، کابرای پاسەوان کەزانی بوی ڕامان کردوە ڕیزیک تەقەی کردبوو بۆ هۆشیار کردنەوەی هاوڕێکانی ، بەڵام ئێمە زۆر دور کەوتبوینەوە، ڕوونی بەیانی ئاقاری ڕاستمان دۆزێوە بە شاخەکەدا هەڵگەڕاینەوە).