تا ئێستا زانیوته‌ یه‌كه‌م ڤیدیۆی یوتوب چی بوو..؟؟

21/01/2020 - 09:51 بڵاوکراوەتەوە لە ڤیدیۆ

 یوتیوب ماڵپەڕێکی کۆمەڵایەتی تایبەتە بە پەخشکردن و دانانی ڤیدیۆ لەلایەن بەکارهێنەرانییەوە، لە ئێستادا بە یەکێك لە بەرهەمەکانی گووگڵ دادەنرێت دوای ئەوەی لەلایەن کۆمپانیای گووگڵەوە لە ساڵی ٢٠٠٦ کڕدرا.

ئەم ماڵپەڕە لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٠٥ بەفه‌رمی خرایە گەڕ و دوای دوو مانگ له‌ كارپێكردنی و له‌ به‌رواری 24-4-2005 یه‌كه‌م ڤیدیۆی تێدا بڵاوكرایه‌وه‌.

ڤیدیۆكه‌ش له‌ ساندیگۆی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له‌لایه‌ن گه‌نجێكه‌وه‌ تۆماركراوه‌ كه‌ له‌ باخچه‌یه‌كی ئاژه‌ڵاندا ده‌رده‌كه‌وێت و باس له‌ شێوه‌ی لووتی فیله‌كان ده‌كات له‌ ژێر ناونیشانی (Me at the zoo)، و ئه‌م ڤیدیۆیه‌ كه‌ یه‌كه‌م بڵاوكراوه‌ی ماڵپه‌ری یوتیوبه‌ و تاكو ئێستا 83,364,694 بینه‌ری هه‌بووه‌.