ڤیدیۆ... پاڵه‌وانێكی جیهانی به‌ هۆی ئه‌نجامدانی جوله‌یه‌كی هه‌ڵه‌ گیان له‌ده‌ستده‌دات

شەممە, 12 ئاب 2017 13:03

 

پاڵه‌وانێكی جیهانی له‌شجوانی، باشوری ئه‌فریقیا، به‌هۆی ئه‌نجامدانی جوله‌یه‌ك به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی، گیان له‌ده‌ستده‌دات.


ماڵپه‌ڕی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی گرته ‌ڤیدیۆیه‌كی سیفیسو لونجیلوی یاریزانی له‌شجوانی ئه‌ومیلازی له‌ باشوری شاری دیربانی باشوری ئه‌فریقا بڵاوكرده‌وه‌، كاتێك ده‌چێته‌ ناو حه‌له‌به‌ و سڵاو له‌ جه‌ماوه‌ر ده‌كات.


له‌ ڤیدیۆكه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك ئه‌و یاریزانه‌ ده‌یه‌وێت سڵاو له‌ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بكات و جوله‌یه‌ك به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ئه‌نجام بدات، به‌ڵام جوله‌كه‌ی شكست دێنێت ده‌بێته‌ هۆی شكانی بڕبڕه‌ی پشتی و پاش گه‌یشتنی تیه‌ماكانی فریاگوزاری، به‌ هۆی كاریگه‌ری كه‌وتنه‌كه‌ی یاریزانه‌كه‌ گیان له‌ ده‌ده‌ست ده‌دات.


جێگه‌ی باسه‌ سیفیسو لونجیلوی یاریزانی له‌شجوانی پاڵه‌وانی جیهانی بووه‌ له‌ كێشی 75كیلۆگرام.