ڤیدیۆ... رووداوی هاتووچۆی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆی شاری هه‌ولێر

چوار شەممە, 11 تشرینی یەکەم 2017 12:38

 

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، له‌ شاری هه‌ولێر، ئۆتۆمبێلێک خۆی بە ستوونێکی کارەبا و دوو ئۆتۆمبێلی دیكه‌دا کێشا، له‌م باره‌یه‌وه‌ وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات.

فازیل حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر رایگه‌یاند: کاتژمیر 5:00ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان تیدای تاکسی لە شەقامی 100 مەتری لەبەرامبەر گۆڕستانی شێخ ئەحمەد، خۆی بەستوونێکی کارەبا و دوو ئۆتۆمبێلی وەستاوی بەردەم فەرمانگەیەکی حکومی کێشا.

وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر وتیشی: لەئەنجامی رووداوەکە زیانیکی یەکجار زۆری مادی کەوتەوە، بەتایبەتی ئۆتۆمبێلەکان کە ھی فەرمانگەیەکی حکومی بوونە.
به‌رپرسه‌كه‌ی پۆلیسی هاووتوچۆ ھۆکاری سەرەکی روداوه‌كه‌شی گه‌رانده‌وه‌ بۆ خێرا لێخوڕین.

 

ش.م