ڤیدیۆ... جوتیارێكی كورد داهێنانێكی سه‌رنجراكێش ده‌كات

شەممە, 30 کانونی یەکەم 2017 11:21

 

جووتیارێك به‌ ناوی عەبدولخالق شێخ لە دەڤەری بارزان لە ڕێی داهێنانێكەوە كە بۆ یەكەمجارە لە كوردستان كاری پێ دەكرێ، كاری خۆی حەوت هێندەی پێشتر ئاسان تر كردووە و ئامێرێكی تایبەت بە چاندنی تۆوی كشتوكاڵی بەرهەم هێناوە.

جووتیارەكه‌ ده‌ڵێت: ماوەی چەند ساڵێكە خەریكی كشتوكاڵی و چاندنی بەروبوومی ڕووەكیم، لەو ڕێیەوە داهات بۆ بژێوی ژیانم پەیدا دەكەم، كارەكەیش قورسە و پێویستی بە كاركردنی بەردەوام هەیە، ناچاری دایكی داهێنانە، بۆیە منیش بۆ ئەوەی ماندوویەتیم كەم بكەمەوە، توانیم ئامێرێك دروست بكەم كە بە ئاسانی یارمەتیم دەدا تا تۆوی بەروبوومە كشتوكاڵییەكان بچێنم و هێندە هیلاك و شەكەت نەبم.

ئه‌و جوتیاره‌ وتیشی: ئامێرەكە خۆم دروستم كردووە، پێشتر ڕۆژانە لە ڕێی دەست كە هیلاكی زۆری دەویست دەمتوانی تەنیا سێ بۆ پێنج هەزار تۆو بچێنم، بەڵام لە ڕێی ئەو ئامێرە بێ ئەوەی زۆر ماندووم بكات، ڕۆژانە 30 تا 40 هەزار تۆوی ڕووەكە كشتوكاڵییەكان دەچێنم، ئەمەیش هەم كارئاسانی زۆری بۆ كردووم و لە هیلاكی دووری خستوومەتەوە، هەم لە ڕووی چاندنیشەوە بە بەراورد بە پێشتر زیاتر لە هەشت هێندە دەتوانم تۆوی بەروبوومە كشتوكاڵییەكە بچێنم.

سه‌باره‌ت به‌ ناوی ئاومێه‌ركه‌ ناوبراو بۆ وشه‌ ئاماژەی به‌وه‌دا، ئەو ئامێرەی دروستم كردووە، هیچ ناوێكی نییە، دەتوانم بۆ چاندنی تۆوی شووتی و كاڵەك و تەماتە و خەیار و هەموو جۆرە بەروبوومێكی تری كشتوكاڵی سوودی لێ وەربگرم.