ڤیدیۆ...منداڵێکی كورد تووشی نەخۆشییەکی دەگمەن بووە

چوار شەممە, 10 کانونی دووەم 2018 06:51

له‌شه‌قڵاوه‌ مێر مندالیكی كورد توشی نه‌خۆشیه‌كی ده‌گمه‌ن بوه‌و باوكیشی ده‌ڵێت چه‌ندین وڵاتم پێكردوه‌و  چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ریمان بۆی ئه‌نجام داوه‌ ،به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك وه‌كو خۆی لیهاتۆته‌وه‌.

یه‌حیا عه‌لی ته‌مه‌ن 14 ساڵ ئه‌ومیرمنداڵه‌یه‌ كه‌ هه‌ر له‌زگماكیه‌وه‌ توشی نه‌خۆشیه‌كی ده‌گمه‌ن بوه‌ كه‌پێی ده‌وترێت فه‌لاریا و كه‌به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه‌ ده‌ست و پێیه‌كانی زۆر زیاتر له‌راده‌ی ئاسایی گه‌وره‌تر ده‌بن .

عه‌لی محمد باوكی یه‌حیا ده‌لێت كه‌ چه‌ندین وڵاتی  پێكردوه‌به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن و   چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ریان بۆی ئه‌نجام داوه‌ ،به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك وه‌كو خۆی لێدێته‌وه‌.

 

هونه‌ر بانه‌گوڵانی