کارزان عوسمان سەلامەتە

پێنج شەممە, 08 ئازار 2018 06:29

کارزان عوسمان، پێشکەشکارى بەرنامەى تاوتوێى ئێن ئاڕ تى سەلامەتە و هەواڵى گیانلەدەستدانى دوورە لە ڕاستیەوە..

ئەوەش لە کاتێکدایە شەوی ڕابردوو بەشێوەیەکى فراوان هەواڵى گیانلەدەستدانى کارزان عوسمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانى فەیسبوک و ئینستاگرام بڵاوبووەتەوە، بەوەى کە لەکاتى گەڕانەوە لە هەولێرەوە بۆ سلێمانى بە ڕووداوى هاتوچۆ گیانیلەدەستداوە، بەڵام هەواڵەکە دوورە لە ڕاستیەوە.