ڤیدیۆ...بارزانی باسی نەوشیروان مستەفا دەكات

سێ شەممە, 07 ئاب 2018 11:07

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنگرەی یەكێتی لاوانی سەر بە حزبەكەی وتارێكی پێشكەشكرد.

بارزانی لە وتارەكەیدا باسی لەو كاتە كرد كە لەگەڵ نەوشیروان مستەفا رێكخەری كۆچكردووی بزوتنەوەی گۆڕان، كە لەو كاتەدا جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بووە لەگەڵ ژمارەیەك سەركردەی دیكەی كورد كاریان كردووە بۆ نووسینەوەی دەستووری عێراق لە دوای روخانی رژێمی پێشووی عێراق.

سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رەتیشیكردەوە كە برێت مەكگۆرك نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش داوای دواخستنی هەڵبژاردنەكانی كردبێت و دواخستنی هەڵبژاردنی رەتكردەوە “مەكگورگ گوتویەتی كە هەڵبژاردن پرسێكی نێوخۆییە”.

 

هونه‌ر بانه‌گوڵانی