ڤیدیۆ ... ساتی سوتاندنی دوو ئەكتەرە كوردەكە ببینە

08/12/2018 - 08:42 بڵاوکراوەتەوە لە ڤیدیۆ

له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا، ره‌حیم زه‌بیحی، ده‌رهێنه‌ری دیاری كورد و براكه‌ی له‌ شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، گیانییان له‌ده‌ستدا.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، رووداوه‌كه‌ له‌ نزیك ناوچه‌ی نیزه‌ڕۆی بانه‌، روویداوه‌ و له‌ ئاكامیشدا ئۆتۆمبێله‌كه‌یان وه‌رگه‌ڕاوه‌ و گڕی گرتووه‌، به‌هۆیه‌وه‌ هه‌ردووكیان گیانییان له‌ده‌ستداوه‌.

ره‌حیم زه‌بیحی، ده‌رهێنه‌رێكی دیاره‌ و پێشتریش چه‌ندین كاری ده‌رهێنانی هه‌بووه‌، دیارترینیشیان کورتە فیلمەکانی “هاوار”، “سەتەلایت”، “کۆتایی شەڕ”، “ئەو پیاوەی کە چوو بۆ سەیران”، “ساتە مەزادکراوەکان”، “تیرۆریستێک دادەبەزێ”، “رۆژی دوایی”، “ئیسترێس″، “سەمای ڕەنگەکان”، “ژانی دابڕانی ئەبەدی”، فیلمی “وڵاتی ئەفسانە”ن.

هه‌ندێك له‌ به‌رهه‌مه‌ سینه‌ماییه‌كانی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌ش، لە چەندین فیستیڤاڵی سینەمایی ناوچەیی و جیهانیی گرنگدا نمایشكراون و خەڵاتیان وەرگرتووە.

ڕەنگاڵە