KFA- عەدنان رەحیم یەکێک لەو ئەستێرە دیارانەیە کە ئەمساڵ لە خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستاندا ئاستێکی زۆر باشی لەگەل یانەی شێروانە پێشکەش کردووە و تا ئێستا لەگەڵ یانەکەی ئەنجامێکی باشیان تۆمار کردووە و گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی.
عەدنان لەگەل یانەکەیدا ئەمساڵ لە ھەموو یارییەکان بەشدار بووە ھاوکاری یانەکەی و ھاورێیهکانی کردووە لە ئەنجامە باشەکاندا.
عەدنان ره‌حیمی ناوه‌ڕاستكاره لاوه‌كه‌ی یانه‌ی شێروانه هۆكاری ئاستبەرزی ئەمساڵی، بۆ ئاسوودەیی لە یانەکە و پالپشتی ھاندەران و ھاوکاری یاریزانەكانی دەگەرێنیتەوە، عه‌دنان دەڵێت: ھەموومان به‌یه‌كه‌وه وەکو خێزانێک ھاوکاری یه‌كمان کردووە، هه‌ڵبه‌ت کاروان حهمەساڵحی راھێنەری یانەکەش کاریگەریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر پێشخستنی ئاستی من هه‌بووه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشتر پشتگیری عه‌دنانیان كردووه كێن؟ له وەڵامدا دەڵێت: ئاشکرایە من پێشتر لە تیپی میللی راپەرین کە نزیکەی ١٠ ساڵ یارییم بۆ ئەو تیپە كردووه، ھەردوو راھێنەر یاسین حوسێن و موحسین عەبدولکەریم رۆڵی سەرەکیان لە پێگەیاندنی من هه‌بووه، ئه‌و ئاسته‌ی من ئێستا له یانه‌ی شێروانه پێشكه‌شی ده‌كه‌م به‌رهه‌می ئه‌م دوو راهێنه‌ره‌یه.
ئامانجه گه‌وره‌كه‌ی عه‌دنان چییه؟ لە ئێستادا ئامانجی من هاوشێوه‌ی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی شێروانه بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی کوردستانە، کە خه‌ونی هه‌موومانه، ئامانجێكی دیكه‌م یاریكردنه له خولی عێراقدا.
به‌كام یاریزانی كوردستان و جیهان سه‌رسامه؟ عەدنان ئاشکرای دەکات، كه له كوردستان به هونه‌ر ئه‌حمه‌دی یاریزانی شارەکەی، کە ئێستا لە یانەی برایەتییە سه‌رسامه، ده‌شڵێت: له جیهاندا به ئاستی یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا ئاندرێس ئینیێستا سه‌رسامم.
تۆ بڵێی خۆشترین کاتی عه‌دنان چی بێت؟ ئەو باسی دەکات: به‌شداریكردنم له خولی نایابی كوردستانی ئه‌م وەرزە، به خۆشترین ساتی وه‌رزشیم ده‌زانێت.
له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: دڵخۆشم بۆ یه‌كه‌مجاره به‌شداری له خولی نایاب ده‌كه‌م، هه‌ست به شانازیش ده‌كه‌م یەکەم گۆڵی خۆم لە خولەكه لەسەر یانەی کەرکووک تۆمار کردووە.
سەبارەت بە ناخۆشترین ساتهكانیشی، ئاشكرای ده‌كات و دەڵێت: له ساڵی ٢٠١٣ سه‌رده‌مێكی ناخۆشم تێپه‌ڕكرد، كاتێك تووشی پێکانێکی سەخت بووم.
دیمانە – دانا لەتیف – کەلار