بریارێكی دڵخۆشكه‌ر ده‌ركرا " یەك شاحینە بۆ هەموو مۆبایلەكان"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بریارێكی دڵخۆشكه‌ر ده‌ركرا " یەك شاحینە بۆ هەموو مۆبایلەكان"

پەرلەمانی ئەوروپا، بە زۆرینەی دەنگ بڕیارێكی پەسەند كرد، كه‌ لێوەی كۆمپانیاكانی تەكنەلۆجیا ناچار دەكرێن، تەنیا یەك جۆر شاحینە بەكاربهێنن.

یاسادانەرانی پەرلەمانی ئەوروپا، دەیانەوێت شاحینەیەك فەراهەم بكەن كە بۆ هەموو مۆبایلەكان بە جیاوازیی نیشانە بازرگانییەكانیان بگونجێت.

هەروەها بریارەكە داوا لە بەرپرسە پەیوەندیدارەكان دەكات، لە یەكێتی ئەوروپا بەشێوەیەكی گونجاو ڕێڕەوێك بۆ بەگەرخستنەوەی زۆرێك لەو كێبڵانە بدۆزنەوە كە لەكاركەوتوون، ئەمەش وادەكات كریاران ناچار نەبن لەگەڵ كرینی هەر ئامێرێكی نوێدا شاحینەیەك بكرن.

بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی پێشوو، یەكێتی ئەوروپا رەنگە كۆمپانیای (ئەپڵ) ناچار بكات، جارێكی تر جۆری شاحینەی مۆبایلی (ئایفۆن) بگۆڕێت، تا هاوبەش و گونجاو بێت لەگەڵ هەموو مۆبایلە زیرەكەكانی تر.

بە وتەی بەرپرسانی یەكێتی ئەوروپا، گۆڕانكارییەكە ژیانی بەكاربەر ئاسانتر دەكات و یاریدەریش دەبێت بۆ ژینگە، چونكە بەپێی هەڵسەنگاندنەكان، شاحينە كۆنەكان زیاتر لە 51 هەزار تۆن خاشاكی ئەلیكترۆنی لەساڵێكدا دروستدەكەن.

 

هه‌واڵی گرنگ