كۆمپانیای سامسونگ بۆ بەرهەمهێنانی مۆبایلی زیرەك دواین زانیارییەكان لەبارەی مۆبایلی (Galaxy Z Flip) بڵاودەكاتەوە.
وەك ئەو ڤیدیۆییەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبۆتەوە ، مۆبایلی (Galaxy Z Flip) كە لە (11)ـی ئەم مانگە بەفەرمی دەخرێتە بازارەوە شێوە و ناوەرۆكەكەی ئاشكرا دەكرێت.
مۆبایلی (Galaxy Z Flip) بەوە ناسراوە شاشەكەی دەچەمێتەوە و نیو هێندەی خۆی لێدەكرێتەوە ، بەشێوەیەك بۆ جاری یەكەمە ئەم شێوازە بۆ مۆبایل بەكاردێت و شێوازێكی نایاب نیشان دەدات.
بەپێی زانیارییەكان مۆبایلیەكە زۆرترین فرۆشی دەبێت و بە شاشە بەناوبانگ و پاترییە بەهێز و خێراییە نایابەكەی دەناسرێتەوە.