خێرایی ئینتەرنێتی 6G دەگاتە ئاستێکی پێوانەیی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خێرایی ئینتەرنێتی 6G دەگاتە ئاستێکی پێوانەیی


چەند ساڵێکمان ماوە بۆ ڕاگەیاندنی تەکنەلۆژیایەکی نوێی پەیوەندی کردن ناسراو بە 6G کە لە ئێستادا نەوەی پێنجەمی ئەم ئینتەرنێتە بەردەستە.

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی زانست و تەکنەلۆژیای چین لەم دواییانەدا چین دەستی کردووە بە بەرهەمهێنانی ئەم نەوەیەی پەیوەندیکردنەکان، و خێرایی 6G هەشت هەزار جار خێراترە لە نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت.

هەروەها بەپێی پێشبینییەکان خێرایی ئینتەرنێتی 6G دەگاتە ١٠٠٠ گێگابایت لە چرکەیەکدا کە ئەمەش پێشبینی دەکرێت توێژینەوە و تێچووی زۆری بووێت.

جێی ئاماژەیە نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت لە ساڵی ٢٠٠٨ ـەوە گەشەی پێدەدرێت کە لەم یەک دوو ساڵەدا توانراوە گەشەی زیاتر بکات و لە چەند وڵاتێکی کەمی جیهان بەردەست بخرێت.

بوونی ئینتەرنێتێک لەسەر مۆبایل و ئامێرەکانمان کە خێراییەکەی بەم جۆرە بێت تەواو جێی تێڕامانە و پێشبینی دەکرێت ژیانی مرۆڤەکان خێراتر بکات، چاوەڕێی تاقیکردنەوەی ئەزموونێکی لەم جۆرەیت؟

 

هه‌واڵی گرنگ