مژده‌یه‌ك له‌ كۆمپانیای(هواوی)یه‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مژده‌یه‌ك له‌ كۆمپانیای(هواوی)یه‌وه‌

سەرەڕای ئەو سزا و كۆت و بەندانەی بەسەریدا سەپێنراون هواوی توانی مۆبایلێك بەرەو پێش ببات و جارێكی تر خەریكە فرۆشی مۆبایلەكانی زیاد دەكات و پارێزگاری لە پێشەنگی خۆی بكات لەبازاری ئامێرە زیرەكەكاندا .

بە پێی زانیاریە بەردەستەكان مۆبایلی هواوی نۆڤا 7 ئای نۆڤای نوێ لە 14ی ئەم مانگە دەكەوێتە بازارەكانەوە و تایبەتمەندیەكانی بەرەو پێشچووە و كامێراكانی توانایەكی بەرزی وێنەگرتنیان هەیە و نرخەكەشی تەنها 300 دۆلارە.

ئەو مۆبایلە لەرووی هەیكەلەوە ناوازەیە و دژە ئاو و تەمە و شاشەكەی 6.4 بۆسەیە و 2340/1080 پێكسڵە.

لەهەموو تایبەتەندیەكانی دیارتر كامێرا بنەرەتیەكەی چوار چاوە بە بەرزی 48 و 8 و 2 و 2 میگاپێكسڵە و هەستەوەری بینینی جۆری سۆنی imx 586 تێدایە و تەكنیكێكی تێدا بەكار هاتووە كە وێنەی روون دەگرێت لەشوێنی تاریكدا.

كامێرای پێشەوەی ئەو ئامێرە 32 میگا پێكسڵە و روخسارەكان دەناسێتەوە.

یەكێكیتر لە تایبەتمەندیەكانی ئەو مۆبایلە چارەسەری كردن 810 بە 2.7 گێگا هێرتزە و هەروەها چارەسەری ئەی ئار ئێم ئێم ئەی ئێڵ ئای جی 5 ئێم پی 6 جی پی یو ی ومیمۆرێكی 8 گێگای تێدایە و میمۆری ناوەوەی 256 گێگا بایتە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ