پرژێنەر (نۆزڵ) بەزمانی باوی بازار ناسراوە بە نۆزڵ، بەشێكی سەرەكی لە سیستەمی پرژاندنی سووتەمەنی ئۆتۆمبێل پێكدەهێنێت كە ڕۆڵێكی زۆرگرنگ دەگێڕێت لە دروست ئیشكردنی بزوێنەر و هەروەها گاریگەری گەورە و راستەوخۆی دەبێت لەسەر هێشتنەوەی هێز و توانای بزوێنەر وەكو خۆی.
نۆزڵ بەگشتی پێكهاتووە لە زمانەیەكی (ڤاڵڤێكی) كارەبایی كە پەرپرسە لەكردنە ژوورەوە و پرژاندنی بڕی پێویستی سووتەمەنی بۆ ژووری سووتانی بزوێنەر لەكاتی گونجاودا, بڕی ناردنی سووتەمەنی لە رێگای ئەقڵی (كۆمپیوتەری) ئۆتۆمبێلەوە دیاریدەكرێ و ئەمەش بە ڕێكخستنی ماوەی كرانەوەی نۆزل دەبێت، تاوەكو ماوەیەكی زۆرتر بكرێتەوە ئەوا بڕێكی زیاتری سووتەمەنی دەڕژێتە سەر پستۆنەكان و ژووری سووتانەوە، شایانی باسە ئەقڵی ئۆتۆمبێل توانای كردنەوە و داخستنی نۆزڵی هەیە بۆ چەندین جار لەماوەی كەمتر لە سانیەیەك.
شێوە و قەبارەی نۆزڵ لە ئۆتۆمبێلەكەوە بۆ دانەیەكی تر جیاوازی هەیە بەڵام لە بنەرەتدا هەموو یەك ئامانجیان هەیە
نیشانەكانی خراپ بوون و لە كاركەوتنی پرژێنەر:
1. كەمبوونەوەی هێز و خێرایی ئۆتۆمبێل (متبوونی ئۆتۆمبێل)
2. زیاتر سەرفكردنی سووتەمەنی (بەنزین و گاز)
3. ناجێگیری ئۆتۆمبێل لەحاڵەتی سلۆری
4. لەرزین و بڕینی ئۆتۆمبێل (تاك ئیشكردنی بزوێنەر)
5. درەنگ و گران هەڵبوونی ئۆتۆمبێل
6. هەستكردن بە بوونی سووتەمەنی لە ئەكسۆزی ئۆتۆمبێل