ئەپڵ ئایفۆنە نوێكەی بڵاودەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەپڵ ئایفۆنە نوێكەی بڵاودەكاتەوە

ئەپڵ ئایفۆنێكی بچووكی بڵاوكردەوە كە نرخەكەی (399) دۆلارەو ئەمەش نرخێكی كەمترە بە بەراورد لەگەڵ نرخی ئایفۆنەكانی پێشووتر، ئەم ڕاگەیاندنەی ئەپڵ لە كاتێكدایە كە ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریكردۆتە سەر ئابوری جیهان و هەوڵ دەدات بە نرخەكەی سەرنجی كڕیاران ڕابكێشێت.

ئەپڵ دەڵێت لە ڕۆژی هەینییەوە دەتوانرێت لەسەر ماڵپەڕی فەرمی كۆمپانیاكە داواكارییەكان بۆ ئایفۆنە نوێیەكە دەستپێبكات و چاوەڕوان دەكات ناردنی ئامێرەكە لە (24/4) ەوە دەستپێبكات.

جۆرە نوێیەكەی ئایفۆن كە بە iPhone SE ناسراوە نرخەكەی 50 دۆلار كەمترە لە هەرزانترین ئایفۆنی كە ئێستا لە بازاڕدا مابێت ئەویش iPhone 8 ە كە بەم زوانە نامێنێت، iPhone SE ئامێرەكە كە (4.7) ئینجەو بە هەمان شێوەی تەلەفۆنە پێشكەوتووەكانی ئەپڵ كار دەكات، بەڵام بۆ كردنەوەی ئامێرەكە خزمەتگوزاری ناسینەوەی دەموچاوی تێدا نییە لە بەری ئەوە بە پەنجەمۆر دەكرێتەوە.

هەرچەندە ئەم ئایفۆنە نوێیە تایبەتمەندییەكانی وەكو شەحنكردنی بێتەل و كامێری پێشكەوتووی هەیە، بەڵام نابەسترێت بە هێڵی (5G) كە تۆڕی مۆبایلی داهاتوو دەبێت.

ئەم ڕاگەیاندنەی ئەپڵ لە كاتێكدایە كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاو زۆربەی وڵاتانی جیهان زیانێكی زۆری ئابوریان لێكەوتووە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، هەرچەندە ڕێبەرە سیاسییەكانی ئەمریكا دەستیان بە لێدوان كردووە لەسەر ئەگەری كۆتاییهێنان بە ڕێوشوێنەكانی مانەوە لە ماڵەوە تا ئابوری وڵاتەكە دەستپێبكاتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ