بۆچی تایەی ئۆتۆمبێلەكان ڕەنگیان ڕەشە؟ لەكوردیو بیزانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆچی تایەی ئۆتۆمبێلەكان ڕەنگیان ڕەشە؟ لەكوردیو بیزانە

پرسیارێك لەوانەیە لەمێشكی هەمووماندا بێت، ڕەنگی تایەكانی ئۆتۆمبێل تا ئێستا بێجگە لە ڕەنگی رەش هیچ ڕەنگێكیتری بە خۆیەوە نەبینیوە، ڕەشی ڕەنگی تایەی ئۆتۆمبێل هۆكاری تایبەتی خۆی هەیە.

 

ڕەشی ڕەنگی تایەی ئۆتۆمبێل بۆ ئەوە ئەگەرێتەوە كە ئەو مادەیەی تایەكانی پێ دروست دەكرێت مادەیەكی مەتاتییە و ئەو مادەیەش سیفەتی نەرمی هەیە، لەبەرئەوە‌ مادەیەكی تری تێكەڵدەكرێت تا نەرمیەكەی كەمتربێت وتوندیەكەی زیادببێت و بەرگەبگرێت، ئەو مادەیەش مادەیی (كاربونی رەشە) كە ئەمە وادەكات رەنگی تایەكان رەش بن.

 

داهێنانی بیرۆكەی زیادكردنی ئەم مادە كاربۆنیە بۆ ساڵی 1839 دەگەرێتەوە كە لە سەر دەستی چارلز گودیر داهێنرا وەتا ئێستا ئەم بیرۆكەیە كاری پێدەكرێ، یەكێك لەباشترین جۆرەكانی تایە بەناوی گۆدێر دروستكرا.

 

هه‌واڵی گرنگ