چۆن ئۆتۆمبێلەكەت لەتیشكی خۆری هاوین دەپارێزیت؟ ڕێنمایی بزانە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چۆن ئۆتۆمبێلەكەت لەتیشكی خۆری هاوین دەپارێزیت؟ ڕێنمایی بزانە

گومانی تێدایە نییە ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل بۆ ماوەی چەندین كاتژمێر، لەبەر تیشكی خۆر كە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ لەوەرزی هاویندا تیشكی خۆر بەر ئۆتۆمبێل دەكەوێت، زیانێكی زۆر بەر ئۆتۆمبێل دەكەوێت، ئەم زیانەش تەنها هەیكەلی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەكە ناگرێتەوە، بەڵكو زیان لەهەندێك لەبەشەكانی ناوەوەش دەدات، لەبەرئەوەی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەبەر تیشكی لەهاویندا، پلەی گەرمای تەنی ئۆتۆمبێلەكە بەرز دەكاتەوە‌و لەكاتە زۆر گەرمەكاندا دەگاتە نزیكەی (90) پلەی سیلیزی، بەدڵنیاییەوە زیانەكانیش تەنها بەشی دەرەوە ناگرێتەوە، بەڵكو ئەو پلە گەرمە بەرزە زیانیش، لەبەشەكانی ناوەوەی ئۆتۆمبێل دەدات.


چەند ڕێنماییەك لەبارەی ئەوەی ئێوەی شۆفێران چۆن ئۆتۆمبێلەكانتان لەتیشكی خۆری وەرزی هاوین بپارێزن بانن:

 

1 - هەمیشە هەوڵبدە لەهاویندا ئۆتۆمبێلەكەت لەگەراجی داخراو پارك بكەیت، یان لەشوێنێك كە سێبەر بێت، بۆئەوەی ئۆتۆمبێلەكەت لەتیشكی ڕاستەوخۆی خۆر بپارێزیت، كە بەتێپەڕبوونی كات ڕوپۆشی بۆیاخی ئۆتۆمبێلەكەت، دووچاری حاڵەتی وشكبوونەوە‌و درزبردن دەكات.
2 – هەمیشە ئۆتۆمبێلەكەت لەكاتی پارككردندا بەچادر دابپۆشە، بۆئەوەی بۆیاخ‌و هەیكەلی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەكەت لەگەرما‌و تیشكی زیانبەخشی خۆر بپارێزێت، لەهەمان كاتدا چادرەكە ڕێگریی لەچوونە ناوەوەی تیشكی خۆر لەڕێگەی جامەكانی ئۆتۆمبێلەكە بۆ داشبۆرد‌و ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە دەكات.
3 – بەرگ بۆ كۆشنەكانی ئۆتۆمبێلەكەت دابنێ، بەتایبەتی كوشنی "جلد"، بۆئەوەی تیشكی خۆر دووچاری خراپبوون‌و درزیان نەكات، هاوكات بەرگەكە ڕێگریی لەزیاد گەرمبوونی كوشنەكانیش دەكات.
4 – هەوڵبدە لەوەرزی هاویندا زیاتر ئۆتۆمبێلەكەت بشۆیت، بۆئەوەی پلەی گەرماكەی نزم ببێتەوە‌و هاوكات لەپیسی‌و گەرد‌و تۆزیش پاك دەبێتەوە، وەك ئاشكرایە مانەوەی پیسی‌و قۆڕ بەبەشی دەرەوەی ئۆتۆمبێل بەتێپەڕبوونی كات كاریگەریی لەسەر هەیكەلی دەرەوەی ئۆتۆمبێل دەبێت دوچاری ژەنگ‌و داخورانی دەكات.
5 – لەوەرزی هاویندا بەشێوەیەكی ڕێكخراو‌و چەند جارێك پۆڵیشی ئۆتۆمبێلەكەت بكە، واكسی پۆلیشەكە چینێكی زیادە لەسەر بۆیاخی ئۆتۆمبێلەكەت دروستدەكات‌و پارێزگاری لەبۆیاخ‌و هەیكەلی ئۆتۆمبێلەكە دەكات، لەزیانی تیشكی خۆر، بەتایبەتی تیشكی سەروو وەنەوشەیی.
6 – هەمیشە ڕێژەی هەوای تایەكانی ئۆتۆمبێلەكەت چیك بكە‌و دڵنیاببەرەوە كە هەواكە كەم نییە، لەبەرەوەی هەوای كەم‌و فشاری نزمی تایەكان لەگەرمای هاویندا لەكاتی شۆفێریكردن دەبێتە هۆی تەقینی تایەكە، هاوكات گەرمای هاوین كاریگەریی لەسەر تایەكان دەبێت‌و فشارەكەیان كەم دەكاتەوە، بۆیە بەردەوام لەهاویندا چێكی فشار‌و ڕادەی هەوای تایەكان چێك بكە.

 

 

 

ئامادەكردنی: فوئاد هەورامی

 

هه‌واڵی گرنگ