هۆكارەكانی تەقینی تایەی ئۆتۆمبێل لەوەرزی گەرمادا بزانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هۆكارەكانی تەقینی تایەی ئۆتۆمبێل لەوەرزی گەرمادا بزانە

 

یەكێك لەو كێشانەی لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما ڕوبەڕوی بەشێك لەئۆتۆمبێلەكان دەبێتەوە تەقینی تایەیە، بەڵام ئاخۆ هۆكارەكانی پشت ئەوە چیە و چۆن بتوانرێت ڕێگریبكرێت لە تەقینی تایە؟

بەگشتی چوار هۆكار لەپشت تەقینی تایەی ئۆتۆمبێلەوەن لەوەرزی گەرمادا:

- زیانگەیشتن بە ڕوكاری دەرەوەی تایە: لەكاتی زیانگەیشتن بە بەشی دەرەوەی تایە یان تایەكە ڕاستەوخۆ دەتەقێت، یاخود ئەگەر دەستبەجێ نەتەقێت ئەوە بەتێپەڕبوونی كات و ڕۆیشتن بەو زیانەی بەر تایەكە كەوتووە، كتوپڕ تایەكە لەكاتێكی لێخوڕیندا دەتەقێت.

- لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرمادا یەكێك لەو بەشانەی ئۆتۆمبێل كە ئەگەری زیانپێگەیشتنی هەیە تایەكانە، بەتایبەت پلەكانی گەرمای هەندێك وڵات نائاسایی بەرزن و وادەكەن تینی ئەو گەرمایە زیان بە تایەكان بگەیەنێت.

- تێكچوونی فشاری هەوا: یەكێكە لە دیارترین هۆكارەكانی بۆ تەقینی تایەی ئۆتۆمبێل جا ئەگەر فشارەكە كەم ببێتەوە یاخود بەرز ببێتەوە، بەتایبەت لەحاڵەتی كەمبوونەوەی فشاری هەوای تایەكان، كرداری لێخشاندن لەقیری سەر شەقامەكان زیاتر دەكات، بەگوێرەی توێژینەوەیەكیش 75%ی ئەو ئۆتۆمبێلانەی تایەكانیان دەتەقێت تێكچوونی فشاری هەوای نێو تایەكانیان هەیە.

- خێرایی لەڕادەبەدەر: شتێكی ڕوونە كە هەر جۆرە تایەی ئۆتۆمبێلێك بۆ جۆرێك خێرایی دیاریكراویش دروستكراوە، كاتێك شۆفێر پابەندی ئەو خێراییە نابێت كە لەتوانای تایەی ئۆتۆمبێلەكەیدایە، ئەوە ئەگەری تەقینی ئەو تایەیەی دەبێتە ئەگەرێكی بەهێز.

- باركردنی زیاد لەپێویستی كەلوپەلی قورس بە ئۆتۆمبێبل یەكێكی دیكەیە لە هۆكارەكانی تەقینی تایەی ئۆتۆمبێل، چونكە لەوكاتەدا فشارێكی زۆر دەكەوێتە سەر دیواری لاتەنیشتنی تایەكان و سەرئەنجام دەتەقێت.

چۆن تایەی ئۆتۆمبێلەكەمان لەتەقین بپارێزین؟

چەند هەنگاوێك دەتوانێت ڕۆڵی كاریگەری هەبێت لەوەی ڕێگریبكات لە تەقینی تایەی ئۆتۆمبێلەكەت:

1. دڵنیابەرەوە لەچاكسازیكردن لە تایەی ئۆتۆمبێلەكەت، ئەگەر لەڕوكاری دەرەوەی تایەكان تێكچوونێكت بینی، دەستبەجێ هەوڵبدە چاكسازیی لەو تایەیەدا بكەیت.

2. كاتێك ئۆتۆمبێلێكی نوێ دەكڕیت دڵنیابەرەوە لەوەی تایەكانی نوێن و لە باشترین كوالیتی دروستكراون.

3. هەمیشە چاودێریی ڕێژەی هەوای نێو هەر چوار تایەی ئۆتۆمبێلەكەت بكە، هەرگیز مەهێڵە جیاوازیی لە هەوای تایەیەك بۆ یەكێكی دیكە هەبێت.

4. نە سەرنشینی زیادە، نە كەلوپەلی قورس و زۆر بار مەكە، چونكە دەبێت بزانیت ئۆتۆمبێلەكەت تا هەڵگرتنی كێشی چەند ڕێگە پێدراوە.


سەرچاوە/ هاتوچۆی سلێمانی

 

هه‌واڵی گرنگ