بوخاری ئۆتۆمبێل واتە تیكەڵ بوونی دوكەڵی ناو پستۆنەكان لەگەڵ كەیسی ڕۆن كە زیان بە ئۆتۆمبێل دەگەیەنێت و پێویستە شۆفێر زانیاری لەسەری هەبێت.
هۆكاری دروستبوونی بوخار: واتا بەهۆی زەعیف بوونی یان شكانی یان درزی ناو ڕینگ یان پستۆنەوەیە.. واتە بەهۆی دروستبوونی كێشە لە رینگ و پستۆنەوە دروست دەبێت.
چۆن بتوانین بیناسینەوە كە ئۆتۆمبیلەكانمان بوخاری هەیە؟
1.دوكەلی ئۆتۆمبیل زۆرە و بەچاو هەستی پێ دەكرێت
2.دوكەڵێكی خنكێنەرە چونكە بەنزینە سووتاوەكەیە.
3.زۆرجار دیتە ناو ئۆتۆمبیل و هەستی پێ دەكرێت.
4.هەر كاتێك بەرت بكەویت ئەو دوكەڵە چاو دەكزێنێتەوە و توشی كۆكەت دەكات
بۆچی كێشە لەپستۆن و ڕینگ دەكەوێت ؟
1.بەكارهێنانی ڕۆنی خراپ بۆ بزوێنەری ئۆتۆمبیل
2.لەگەڵ پیربوونی و ماندووكردنی بزوێنەری ئۆتۆمبیل ئەو كێشانە دەردەكەون .