لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرماو هاویندا، ئۆتۆمبێل دوچاری كۆمەڵێك گرفتو عەتەڵ دەبێتەوە، لێرەدا گرنگترین ئەو گرفتو كێشانە دەخەینەڕوو:
1 - بەرزبوونەوەی پلەی گەرما:
لەهاویندا پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە، ئەمەش كاریگەریی لەسەر بزوێنەر دەبێت، بەتایبەتی ئەگەر سیستمی ساردەكەرەوەی بزوێنەر گرفتی تێدابێت، بۆیە هەمیشە دڵنیا ببەرەوە لەهاویندا، كە سیستمی ساردكەرەوەی ئۆتۆمبێلەكەت بەتەواوی كاردەكات.
2 - تەقینی تایەكان:
بەرزی پلەكانی گەرما كاریگەری دەبێت لەسەر ئەو تایانەی كە كۆننو ستۆكن یان بڕی هەواكەیان كەمە، بۆیە هەمیشە دڵنیاببەرەوە تایەكان كۆن نینو پەستانەكەشیان كەم نییە، بۆئەوەی تووشی كارەسات نەبیت، بەتایبەتی لەڕێگەی خێرادا.
3 - خراپبوونی پاتری:
گومانی تێدا نییە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لەهاویندا لەناوبونیتی ئۆتۆمبێلو لەنزیك بزوێنەر زۆر بەرزن، ئەمەش كاریگەریی دەبێت لەسەر شلەمەنی پاتریو تەمەنی پاتریەكە كەمدەكاتەوە.
4 - لەكاركەوتنی ماتۆڕی ئۆتۆمبێل:
ماتۆڕ ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بەپاتریەوە، لەهاویندا فشار بۆ سەر ماتۆڕ زیاتر دەبێت، لەئەگەری دروستبوونی فشاردا گڵۆپی ئاگاداركردنەوە هەڵدەبێت، بۆیە پێویستە شۆفێر پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلەكەی بكاتو ئەگەر پێویستی كرد ماتۆڕەكە بگۆڕێت.
5 - گۆڕانكاریی لەتایبەتمەندییەكانی ڕۆنی بزوێنەر:
لەوەرزی هاویندا گەرما چڕی ڕۆنی بزوێنەر زۆرتر دەكات، ئەگەر شۆفێر بەشێوەیەكی بەردەوام چێكی ڕۆنی بزوێنەر نەكات، پێدەچێت چڕییەكەی زۆرببێتو خەست ببێتەوە بڕەكەی كەمبكات، بەوە هۆیەوە ڕۆنەكە ئەركەكەی جێبەجێ ناكات بەناو بزوێنەردا ناسوڕێتو داخوران ڕوودەداتو زیان بەبزوێنەر دەگاتو بەتێپەڕبوونی كاتیش، بزوێنەر لەكار دەكەوێت.
ئامادەكردنی: فوئاد هەورامی