ئاگاداربە، چەتاڵكردنی ئۆتۆمبێل مەترسیدارە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئاگاداربە، چەتاڵكردنی ئۆتۆمبێل مەترسیدارە

 

ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە مۆدێلیان بەرزەو سەرووی 2014-ن، لەئەگەری چەتاڵكردنی پاتریەكەیان مەترسی سوتانی عەقڵیان لێدەكرێت، بۆیە باشتروایە بەشێوازێكی زانستی چەتاڵی پاتریەكەی بكەیت تاوەكو كەمترین مەترسیی هەبێت لەسەر سوتانی عەقڵی ئۆتۆمبێلەكە.

شێوازی چەتاڵكردنی پاتری ئۆتۆمبێل
١- دەستیشانكردنی گەرم (+) و ساردی (-) هەردوو پاتریەكە، بەڵام باشتروایە سەرەتا خەتی ساردی ببەستی ئینجا خەتی گەرمی.
٢- ئەو ئۆتۆمبیلەی چەتاڵی پێدەكەیت باشتروایە ئیشبكات و لایتیشی هەڵبكەیت.
٣- پاشان لانیكەم دوو خولەك ئۆتۆمبێلەكە كە پاترییەكەی مردووە، كاری پێبكرێت.
4- ئەگەر كاریكرد چەتاڵەكان لێبكەوە، بەڵام باشتر وایە سەرەتا خەتی گەرم لاببەیت ئینجا خەتی سارد.

تێبینی: هەندێك ئۆتۆمبێل پاترییان لەناوەوەی ئۆتۆمبێلەكەیە، واتە لەسندوق یان ژێر كورسی سەكن زۆربەی ئەو ئۆتۆمبێلانە لەناو بۆنید شوێنی تایبەتی بۆكراوە بۆ چەتاڵكردن و پێویست ناكات راستەوخۆ پاتریەكە چەتاڵ بكەیت.
٢- ئۆتۆمبێلی ئەمریكی سەرووی ٢٠١٤ بەتایبەتی Jeep ئەگەر زەروور نەبیت نابێت چەتاڵی بكەیت.

٣- عەقڵی ئۆتۆمبێل چاوەڕێی سەروو ٩ ڤۆڵت دەكات بەكاری بێنێــت، كاتێك لە پڕی پاتری لە ٥ ڤۆڵتەوە بە چەتاڵ بەرز دەبێتەوە بۆ ١٢ ڤۆڵت زۆرترین مەترسی عەقڵ سوتان هەیە!

هه‌واڵی گرنگ