ئایا لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لە خێراییەكی بەرزدا ئەگەر ساردكەرەوە(تەبرید) دابگرسێنین كێشە بۆ بزوێنەر(مەكینە)ی سەیرەكەمان دروست دوكات؟ سەرەتا پێویستە بزانین لە خێرای بەرزدا هێزی بزوێنەر بەرزە بۆنمونە ئەگەر بەخێرای ١٢٠كم/سەعات بڕۆیت، ئەوا هێزی بزوێنەر ٣٠٠٠خول/خولەكە.
لەم هێزە زۆرەدا ئەگەر دوگمەی تەبریدەكە دابگیرسێنین، ئەوا یەكسەر كۆمپرێسەرەكە بەهەمان خێرای بزوێنەرەكە دەست دەكات بەخولانەوە.
هەندێك دەڵێن ئەم خێراییە بەرزە بۆ كۆمپرێسەرەكە خراپە یان كێشە بۆ گازی ساردكەرەوە دروست دەكات، بەڵام لەوەڵامدا دەڵێین كەئەم كردارە هیچ كێشەیەكی نیە و ئاساییە، چونكە:
یەكەم: وەك دەزانین كاتێك لەسەر ڕێگای خێرا دەڕۆین كۆمپرێسەر خۆی ئۆتۆماتیك دەكات،واتە چەندجار دەكوژێتەوە و دادەگیرسێتەوە بەبێ ئەوەی دەستكاری بكەیت .
دووەم: لە ئۆتۆمبێلەكاندا هێزی جیاواز بۆ بزوێنەر دانراوە كەلەوانەیە ٦٠٠٠خول/خولەك بۆ ٨٠٠٠خول/خولەك یان زیاتر دانراوە، كەواتە كۆمپانیای دروستكەر لەكاتی دانانی كۆمپرێسەری ساردكەرەوە حسابی ئەو سوڕانەوە بەرزانەی كردووە، لەبەر ئەوە خولانەوەی ٣٠٠٠خول/خولەك بۆ كۆمپرێسەر زۆر ئاسای دەبێت.
سێیەم: كاتێك حاڵەتێكی لەناكاو دێتە پێش سكلێتەر قەپات دەكەیت(ئۆڤەر)، لەم حاڵەتەدا ئۆتۆمبێلەكە گێڕێك دەگێڕێتەوە بۆنمونە لە گێڕی پێنجەوە دێتەوە بۆ چوار ، لەهەمان كاتدا كۆمپرێسەری ساردكەرەوەكە دەكوژێتەوە،بەڵام كە حاڵەتەكە ئاسای بۆیەوە كۆمپرێسەرەكە دەكەوێتەوە كار بەبێ ئەوەی دەستكاری دوگمەی ساردكەرەوە بكەیت.
سەرچاوە/ ئەندازیار دانا كەریم