ئەندازیارێكی میسری رۆبۆتێك دروست دەكات دەتوانێت پشكنینی كۆرۆنا بۆ ئەو كەسانە ئەنجامبدات كە نیشانەكانی ئەم ڤایرۆسەیان لێ بەدی دەكرێت.
مەحمود ئەلكومی ، ئەندازیاری میسری بیرۆكی دروستكردنی رۆبۆتێكی لەوەوە بۆ هاتووە بتوانێت مەترسییەكانی سەر ژیانی كارمەندانی تەندروستی كەم بكاتەوە و بەركەوتەی راستەوخۆیان لەگەڵ تووشبووان نەبێت.
ئەلكومی لە لێدوانێكیدا وتی : " رۆبۆتەكە چەند تایبەتمەندییەكی تێدایە ، لەوانە پلەی گەرمی گومانلێكراوان دەپیوێت ، دەتوانێت لە مۆڵ و شوێنە گشتییەكان و فرۆكەخانەكان و بانكەكان سوودی لێ وەربگیرێت".