چین بەردەوامە لە هەوڵی تەواوكردنی سیستەمی GPS
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چین بەردەوامە لە هەوڵی تەواوكردنی سیستەمی GPS

 

 

چین لەوەتەی ساڵی (2015) دەستی كردوە بە جێگیركردنی سیستەمێكی شوێن ناسینەوەی جیهانی هاوشێوەی سیستەمی (GPS) ی ئەمریكی، ئەم سیستەمە چینیە بە ناوی (BeiDou-3) دەبێت، چین لە ساڵی (2000) تاوەكو ئێستا لەم هەوڵە بەردەوامەو توانی بۆ دوو جار سیستەمێكی زۆر سنوردار جێگیر بكات كە تەنیا لە چین كاری دەكرد، بەڵام لەبەر هۆكاری هونەری پێشتر نەیتوانیوە سیستەمەكەی بەربڵاوو جیهانی بێت، ئەمە جاری سێیەمەو وا دیارە ئەمجارە سەركەوتوو دەبن لە تەواوكردنی، كۆی سیستەمە چینیەكە لە (35) سەتەلایت پێك دێت و تا ئێستا (34) دانەی هەڵداوەو جێگیری كردووە، بەڵام لەبەر دروستبوونی كێشەیەكی هونەری ئەو هەڵدانی سەتەلایەتەكەی تری دواخست، وردی ڕووخاڵكردنی ئەم سیستەمە چینیە بۆ شوێن ناسینەوە تا ڕادەی (3.5) مەتر دەبێت.

ئەمریكا لە ساڵی (1978) سیستەمی ڕووخاڵكردن و شوێن ناسینەوەی جیهانی (GPS) ی جێگیركردووە، ئەویان لە (33) سەتەلایت پێك دێت و لەوكاتەوە لەسەرتاسەری جیهان كاری پێدەكرێت، وردی ڕووخاڵكردن و شوێن ناسینەوەی لە ئێستادا بۆ كاروباری مەدەنی لە نێوان (30) سەنتیمەتر بۆ (0.5) مەتر دەبێت.

لوقمان حەوێز – تێكساس

 

 

هه‌واڵی گرنگ