كلكدارێك دۆزرایەوە 85 ملیۆن كیلۆمەتر لە زەوییەوە دوورە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كلكدارێك دۆزرایەوە 85 ملیۆن كیلۆمەتر لە زەوییەوە دوورە

 

 

بۆیەكەم جار كلكدارە نوێكە لەلایەن زانای گەردوون (مایكڵ ماریانزۆ) بەدیكرا، ئاماری كۆكراوەی لەڕێگەی بەكارهێنانی ئامێرێكی ئاژانسی ئاسمانی ئەوروپا (ESA) و سەتەلایتەكانی سەر بە چاودێری ناسا بۆ خۆرو چاودێری بەرگی هەوای زەوی (SOHO) دۆزرایەوە، ئامێرەكە ناسراوە بە (SWAN) وێنەی گەردەلوول و بای خۆر دەكێشێت، ئەوەی بەردەوام لەواڵای و نێوان هەسارەكاندا بڵاودەبنەوە، لەڕێگەی سەنگی خستنە سەر درێژی شەپۆڵی تیشكی وەنەوشەیی پڕژبوە لەئەتۆمەكانی هایدرۆجین.

كلكدارە نوێكە لەڕێگەی ئامێرەكەوە بەدیكرا، لەبەر ئەوەی بڕێكی زۆر گەورە لە ئاو هەڵدەدات بە (1.3) تۆن لەچركەیەكدا مەزەندە دەكرێت.

سەرباری ئەوەی ناوی فەرمی كلكدارەكە (C / 2020 F8)، بەڵام لەئێستادا بە كلكداری سوان ناسراوە، بەناوی ئەو ئامێرەی هۆكاری دۆزینەوەی بوو، كلكدارەكە لەنزیك زەویەوە لە دوری نزیكەی (85) ملیۆن كیلۆمەتر تێپەڕی، لەلایەن دانیشتوانی بەشی باشوری زەوی و لەهەندێك بەشی نیوەی باكوری زەوی باشتر بەدیكرا.

زاناكانی گەردوون دەڵێن، دانیشتوانی نیوەی باكوری زەوی لەوانەیە لەكۆتایی ئەم مانگەدا باشتر بەدی كەن كاتێك لەنزیك خۆرەوە تێدەپەڕێت، بەڵام زاناكان دەڵێن: سەختە دەركەوتنی كلكدارەكان بەتایبەتی ئەگەر لەنزیك خۆرەوە تێپەڕن، پێشبینی بكرێت.

گەردوونناس (تۆنی فیلپس) بۆ ڕۆژنامەی نیۆیۆرك تایمز ووتی: دەكەوێتە سەر ئاوێتە بوونی كلكدارەكە لەگەڵ گەرمبوونی لەلایەن خۆرەوە لەگەڵ نزیكبوونەوەی لەخۆر لەچەند هەفتەی داهاتوودا.

لەگەڵ نزیكبوونەوەی كلكدارەكان لەخۆر هەڵدەوەشێت، ئەو بەشانەش لەوانەیە كلكێك دروست كەن و باشتر بۆ بینین دەردەكەون.

هه‌واڵی گرنگ