نووسەرێكی كورد كۆچی دوایی كرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نووسەرێكی كورد كۆچی دوایی كرد

 

 

یەكێتی نووسەرانی كورد رایگەیاند، ئەندامێكیان بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كردووە.

یەكێتی نووسەرانی كورد – لقی هەولێر رایگەیاندووە، بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ئەندامی لقەكەمان كاك (بورهان ئیبراهیم یەعقوبی) ڕادەگەیەنین، كە بەهۆی نەخۆشی جەڵتەی مێشكەوە، كۆچی دوایی كرد.

پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بە كەسوكارو بنەماڵە بەڕێزەكەیی و هاوڕێیانی ڕادەگەیەنین، لە خوای گەورە داواكارین بەهەشتی بەرین دوا مەنزڵگای بێت.

انا لله وانا الیە راجعون

یەكێتی نووسەرانی كورد – لقی هەولێر

هه‌واڵی گرنگ