نەوت بوو، یان نەهامەتی
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نەوت بوو، یان نەهامەتی

 

           نەوت بۆ ئەم میللەتە بوە مایەی نەهامەتی، نەگبەتی، ناتەبایی، ئەگەر لە ڕابردوودا بوبوە مایەی شەڕ و وێرانكاری و لەدەستدانی ژمارەیەكی زۆر لە ڕۆڵەكانی گەلی كورد و مێرخاسەكانی، ئەمڕۆش بۆتە مایەی قەرزاری و نەهێشتنی متمانەو مایە پوچی و شكستی ئەزموونەكە، ئەوەی كە بوەتە مەتەڵ ئەوەیە نەوت بفرۆشیت و لە سەریشی قەرزاربیت نەك خۆمان بەڵكو ئەو نەوانەشمان كە لەدایك نەبوون ئێستا قەرزارن .
بۆ هەموو دنیا خۆماڵی كردنی نەوت بوە خێرو بەرەكەت و پێشكەوتن و گەشەسەندن كە چی بۆ ئەم میللەتی كوردە بوە مۆتەكەو ژیانی لە هەموان تێكدا ئەویش لەسایەی ئەزموونێكی شكستخواردوودا كە گەل و خاك و خەڵك كرانە ئامراز بۆ پاراستنی ئامانجی حزبی و چەند كەسێكی دیاریكراو .
ئەبێت لە داهاتوودا چۆن شانازی بەم ئەزموونی حوكمڕانیەوەبكرێت، ئەبێت لاپەڕەكانی مێژوو چی تۆماركەن ، ئەبێت ئەوانەی خۆیان كردە قوربانی ئێستا زیندو ببنەوە ئەبێت بڵێن چیمان كردوو چی ڕوویدا و بەرهەمەكەی چیبوو ؟
لەكاتێكدا خودی نەوت نەك هەرتاوانی نیە بەڵكو بەخششێكی خواییە بۆ گەل بەڵام كارەكتەری نەشیاو لەبری ووزە و هێزو دەستمایە، كردیانە ئاگروو ئێستاو داهاتوو ڕابردوویان پێوەسووتاند.

 

هه‌واڵی گرنگ