چارەسەرێكی سادە بۆ كێشەی (قۆڵۆن) دەتوانن لە ماڵەوە چارەسەری خۆتان بكەن.
یەكەم : بە دووركەوتنەوە لە مانەی خوارەوە ...
1. خواردنی سووركراوە
2. تیژی و ترشی
3. وازهێنان لە خواردنی قورسەكان
4. چایەی زۆر كوڵاو.
5. نان و سەمون فرنی.
6. كەمكردنەوەی شیرینی بە تایبەتی ئێواران.
7. كەوەرو پیازو سیرو پاقلەمەنیەكان و قەڕنابیت و بڕۆكلی و كەلەم.
8. گۆشتی سوورو چەوری ئاژەڵ.
9. دووركەوتنەوە لە دوو دڵی.
10. دووركەوتنەوە لە خواردنە قورسەكان.
دووەم : ئەمانەی خوارەوە بە ئارەزووی خۆت جێ بە جێ بكە ...
1. زەیتی زەیتون (3) كەوچكی شیو ڕۆژانە بەیانی و نیوەڕۆو پێش نووستن.
2. بەیانیان گوێزو هەنگوین و تەحین و ماستی چێل (مانگا) لەگەڵ شۆفان (3) ملاك شیۆ.
3. شەربەتی سەوزو میوەی سروشتی بە ئارەزووی خۆت بە تایبەتی (چەوەندەری سوورو گێزەرو سێوو پرتەقاڵ و خۆخ و قەیسی و هەنجیر ... هتد) لەكاتی سكچون ڕابگرە.
4. خواردنی سەوزە وەك شبیت (شوویت) و نەعناع و پونگەو رەیحان.
5. چایەی گولە حاجیلەو ڕازایانەو شارەیحانە زۆر باشە ڕۆژانە چایەكی لێ بخۆرەوە.
6. زۆر ئاو خواردنەوە لە (10 – 15) گلاس.
7. زەلاتەو سەوزە پێش نان خواردن، لەكاتی سكچوون مەیخۆ.
8. ماست و شبیت و شۆفان بخۆن.
ئەوانە جێبەجێبكە باش دەبیت ئەگەر باش نەبووی واباشە سەردانی ئێمە یان هەر دكتۆرێكی تر بكەن بۆ ئەوەی چارەسەری بكەن.
ئێمە گیادەرمانمان هەیە بۆ ماوەی (2 – 3) مانگ بەكاردەهێنێت (80 – 90%) چارەسەری دەكات بە ئیزنی خوا.
(د. بەدر قادر سورچی – پزیشكی گیادەرمان)