دەستەی زانستی خانەكان لە ئەمریكا لە توێژینەوەیەك ئەوەی ئاشكرا كردووە، ئەو كەسانەی گروپی خوێنەكەیان ئۆ (O) یە، كەمترین چانسیان بۆ تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە.
دەستەكە لە رێگەی كۆمپانیایەكی خانەكان لە كالیفۆرنیا توێژینەوەكەی ئەنجامداوەو تێیدا ئەوەیان خستۆتەڕوو، گروپی ئۆ بە رێژەی (14%) كەمتر چانسی ئەوەیان هەیە تووشی كۆرۆنا ببن و بە رێژەی (19%) كەمتر چانسی ئەوەیان هەیە بەهۆی كۆرۆنا بچنە نەخۆشخانە.
پێشتریش چەند توێژینەوەیەك لەبارەی گروپی خوێنەكان ئەوەی دەرخستبوو، هەڵگرانی ئەو گروپە خوێنە، كەمتر تووشی هەوكردن و هەندێك نەخۆشی تووند دەبن.
هەروەها توێژینەوەكە ئەوەی ئاشكرا كردووە، گروپی خوێنی ئەی بی، زیاترین چانسی هەیە بۆ تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
توێژەران دەشڵێن، گروپی خوێن كاریگەری زۆری لەسەر مرۆڤ هەیە، تەنانەت كاریگەری لەسەر گیرانی دەمارەكان و جەڵتەش هەیە.