نەخشەی گوگڵ ڕێگرییەكانی هاتوچۆ لەناوچەكان بەهۆی كۆڤید-19 ەوە بڵاو دەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نەخشەی گوگڵ ڕێگرییەكانی هاتوچۆ لەناوچەكان بەهۆی كۆڤید-19 ەوە بڵاو دەكاتەوە

 

 

كۆمپانیای ئەلفابێت خاوەنی گوگڵ ڕایگەیاند، چەند خزمەتگوزارییەكی تایبەت بەنەخشەكانی دەخاتە بەردەست، بۆ ئاگاداركردنەوەی بەكارهێنەرانی، ئەوەی تایبەتە بە ڕێگریەكان لە (كۆڤید-19)، بەمەبەستی یارمەتیدانیان تا بتوانن پلان بۆ هاتوچۆیان بەشێوەیەكی باشتر دارێژن.

گوگڵ دەڵێت: ئەم نوێكردنەوەیە ڕێگە بە بەكارهێنەران دەدات دڵنیابن لەئەگەری قەرەباڵغی وێستگەكانی میترۆو شەمەندەفەر لەكاتی تایبەتدا، یاخود ئەگەر پاسەكانی لەسەر هێڵێك كاردەكەن لەكاتی خۆیاندا دێن و دەچن.

هەروەها كۆمپانیاكە لەبڵاوكراوەیەكدا لەسەر ئینتەرنێت ووتی، ڕێگەپێدانی هاتوچۆ بەهۆی (كۆڤید-19) ەوە لەوڵاتانی ئەرجەنتین، فەرەنسا، هیندستان، ویلاتە یەكگرتووەكان و بەریتانیا بڵاودەكرێتەوە.

زانیارییە نوێكان وردەكاری جێگەی پشكنینی (كۆڤید-19) و ڕێنماییەكان بۆ پەڕینەوە لەسنوورەكانی نێوان ویلایەتەكان و وڵاتەكاندا دەستنیشان دەكات، لەنێوان كەنەداوەو ویلاتە یەكگرتووەكان و مەكسیكدا.

لەچەند مانگی رابردوودا كۆمپانیای ئەلفابێت شیكاری بۆ زانیارییەكانی گوگڵ لە 131 وڵاتدا كردوە، لەسەر ئەو تەلەفۆنانەی نەخشەكەیان بەكارهێناوە بۆ هاتوچۆ، هەروەها بڕیارەكانی قەدەغەكردنی رێگاكان و هاوكارییە تەندروستیەكان و پابەندبوون بەدوری كۆمەڵایەتیەوەو ڕێوشوێنەكانی بۆ نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە دراوە.

گوگڵ ملیارەها دۆلاری لەوەبەرهێنان بەكارهێناوە لەچەند ڕێگایەكەوە، لەبواری ڕاگەیاندن و لە تۆڕی لێكۆڵینەوەو كردنی نەخشەكێشانی جیهان بەدیجیتاڵ، مانگانە ملیارەها بەكارهێنەری بۆ هاتوچۆی ڕێگا هەیە.

 

هه‌واڵی گرنگ