ئەمڕۆ شەممە لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی وڵاتی بەریتانیا ئەكتەرێكی بەناوبانگی سینەمایی لەتەمەنی (88) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
(ئییان هۆلم) ئەكتەری سینەمایی بەریتانی و پاڵێوراو بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسكار بەهۆی ڕۆڵی لە فیلمی سینەمایی (شاریۆتز ئۆف فایەر) ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشییەوە لەتەمەنی (88) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ئەو ئەكتەرە سینەماییە رۆڵی هەبوو لە زنجیرە فیلمی سینەمایی (سید الخواتم) بەناوی (بیلبۆ باگینز).
مێژووی كاری سینەمایی ئەو ئەكتەرە دەگەڕێتەوە بۆس اڵی (1965) كاتێك بەشداری فیلمی (زە هۆم كامینگ) كرد، كە بابەتێكی نووسەری بەناوبانگ (هارۆلد پینتەر) بوو.