سەرخەوی نیوەڕوان زۆر تایبەتمەندی هەیەو بە تەنها ئەوە نییە بەو تۆزە خەوە ماندوێتی لەش دەرچێت، بەڵكو ئەم باشییانەشی هەیە:
1. زیادبوونی دیقەت : دوای (20) خولەك لەوەی مرۆڤ چاوی دەچێتە خەو، كە هەڵستا لەخەو دەتوانێت باشتر كاربكات و تێكڕای دیقەتدان زیاتر دەبێت و بە پێی پسپۆڕانیش سەرخەوی نیوەڕوان كاری هزر بە ڕێژەی (35%) زیاد دەكات.
2. هێزی جەستەیی زیاتر : بەهۆی سەرخەوی نیوەڕوانەوە جەستە توانای بۆ دەگەڕێتەوەو ئەوانەشی وەرزش دەكەن، سەرخەو زۆر بەسوودە بۆیان و تواناو هێزێكی باشیان دەبێت بۆ وەرزشكردن، ئەوەی پێویستە دوای ئەوەی لەخەو هەڵدەستن، پێویستە چەند جووڵەیەكی خۆگەرم كردن بكەن ئینجا دەست بكەنەوە بە وەرزش.
3. ئاسانی دابەزاندنی كێش : بەپێی توێژینەوەیەكی كۆمكاری ئەمریكا بۆ توێژینەوە لەقەڵەوی، كەمخەوی دەبێتە هۆی زیاتر بوونی مەترسییەكانی قەڵەوی و بەپێی توێژینەوەیەكی دیكەی زانكۆی ئۆكسفۆردیش «ماندوێتی ئارەزووی خواردنی مرۆڤ زیاتر دەكات، بەڵام ئەو سەرخەوەی نیوەڕوان وا دەكات مرۆڤ بحەوێتەوەو ئارەزووی خواردنیشی جێگیر بێت.
4. باشتر كردنی تەندروستی : لەدوو توێژینەوەی جیای زانكۆی ئەسینای یۆنان و سكوڵی هارڤارد بۆ تەندروستی گشتی توێژینەوە كراوە سەبارەت بە پەیوەندی نێوان سەرخەوی نیوەڕوان و خۆپاراستن لە نەخۆشییەكانی دڵ و بۆرییەكانی خوێن كە بە بەشداری (23681) كەس كراوەو ماوەی چەند ساڵێكی خایاندووە، دەركەوتووە ئەوانەی هەمیشە نیوەڕوان بۆ ماوەیەكی كورت دەخەون ڕێژەی تووشبونیان بە نەخۆشی دڵ (37%) بووە.
5. دەردانی هۆرمۆنی دڵخۆشی : بە هۆی سەرخەوی نیوەڕوانەوە لەش بڕێكی باش لە هۆڕمۆنی (سیرۆتۆنین) دەردەداتە ناو خوێنەوە كە بە هۆرمۆنی دڵخۆشی ناسراوە.
كەی باشترین كاتە بۆ سەرخەو شكاندن ؟
بەپێی پسپۆڕانی تەندروستی باشترین كات بۆ سەرخەو لەنیوەڕواندا لەنێوان سەعات یەك بۆ دووی پاش نیوەڕۆدایەو ئەگەر كەسێك سەعات (3) بخەوێت ئەوا ئەو خەوتنە كار لە سەعاتی ناوەوەی مرۆڤەكە دەكات.