ئەو شاخە بەفرینەی بووە هۆی نقوم بوونی تایتانیك بڵاوكرایەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەو شاخە بەفرینەی بووە هۆی نقوم بوونی تایتانیك بڵاوكرایەوە

 

 

دوای (108) ساڵ لەسەر تێپەربوونی ڕوودای نقوومبوونی كەشتی تایتانیك بۆ یەكەمین جار لەلایەن ماڵپەرێكی جیهانییەوە وێنەی ئەو شاخە بەفرینە بڵاو كرایەوە، كە هۆكاری سەرەكی ئەو ڕووداوە بووە.

ماڵپەری دەیلی مەیلی بەریتانی وێنەی ئەو شاخە بەفرینەی ناو زەریای ئەتڵەسی بڵاو كردەوە كە بە هۆیەوە یەكێك لە گەورەترین كارەساتە زەریاوانەكانی لێكەوتەوە، ئەویش نقومبوونی كەشتی تایتانیكە كە بووە هۆی گیان لە دەستدانی (1500) كەس.

ماڵپەرەكە زانیاری وردی لەسەر وێنەكە باس كردووەو نووسیویەتی كە پێش نقومبوونی كەشتی تایتانیك ئەو وێنەیە لەلایەن یەكێك لە كەشتیەوانەكان بەناوی (دبلیو ود) گیراوە.

ئەو كەشتیەوانەی ئەو وێنەیەی گرتووە دوای ئەوەی لەو كارەساتە ڕزگاری دەبێت لە كاتی گەیشتنی بۆ نیویۆرك وێنەكەو نامەیەكی بۆ پاپیرەی ناردووە، لە نامەكەدا ئاماژەی بەوەداوە كە ئەو شاخە بەفرینەی وایكرد كارەساتەكە بەرپا ببێت.

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

 

 

هه‌واڵی گرنگ