شووتی یەكێكە لەو میوانەی كە خواستی زۆری لەسەرە بۆ خواردن سوودی هەیە بۆ تەندروستی، بەڵام لە هەمان كاتدا كۆمەڵێك زیانیشی هەیە بۆ تەندروستی ئەو زیانانەش بریتین لە.
1. زۆر خواردنی شووتی دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی رێژەی ڤیتامین C لە لەشدا، هەروەها دەبێتە هۆی ناڕێكی رێژەی پوتاسیۆم لەخوێنداو زیانی بۆ تەندروستی دڵ هەیە ئەگەر زیادەڕەوی بكرێت لە خواردنی شووتیدا.
2. دروستبوونی هەستیاری زۆر كەس بە خواردنی شووتی تووشی هەستیاری دەبێت بەتایبەت هەستیاری ناودەم، هەروەها شووتی رێژەیەكی زۆر كاربۆهیدراتی تێدایە ئەمەش وایكردووە هەرسكردنی ئاسان نەبێت بۆیە زۆر كەس بە خواردنی شووتی تووشی غازات دەبن.