ئازیز تۆ شەرم مەكە !!
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئازیز تۆ شەرم مەكە !!

 

ئازیز تۆ شەرم مەكە كە قەدەر دوچاری نەخۆشی (كۆرۆنا)ی كردویت و ناتەوێت كەس پێت بزانێت ؟!

گیانەكەم.. ئەزانی ئەبێ كێ شەرم بكات ؟!
- ئەوانەی داهات و موچەی گیرفانی من و تۆیان لە ڤیلڵا و گەشت و تۆری میدیایی و كاتژمێرە هەزار دولارەكانی دەستیاندا خەرج كرد .. !
- لەبری كوردستانی گەورە و خەونی دەوڵەتەكەی هاوشێوەی دوبەی، هەرێمەكەیان لێ كردینە ‌ دوو پارچە و هەزار بازگە .. !
- پەرلەمانیان كردە گاڵتەجاریی و شوێنی تەسفیەی حساباتی حزبیی و پەرلەمانتاری چەپڵە لێدەر و زمانحاڵی حكومەت .. !
- نە ئابوریان كردە سەربەخۆ و نە بەغدایان رازی كرد و نە كارەبایان چاك كرد و نە هەڵەبجەشیان بە مانا كردە پارێزگا .. !
- ئەوانە ئەبێ شەرم كەن.. كه پشك و سەرانەی حزبیان كردە یاسا و گرد و بیرە نەوت و خاكی وڵاتیان وەك میراتی باوانیان بەخشیەوە.. !
- ئەوانەی گەنجە جوانەكانی ئەم ولاتەیان كردە خۆراكی دەریای ئیجە و ئینتیما و خۆشەویستی نیشتمانیان كردە نوكتە و پێكەنین .. !
- ئەوانەی زانكۆ و قوتابخانە‌یان كردە بارەگای حزبیی و وەزارەت و حكومەتیان خستە خزمەت مەڵبەند و لق و ناوچە و كۆمێتەكانیان .. !
- ئێوە شەرم مەكەن خۆشەویست !! .. با ئەوانە شەرم كەن كە من و سەدانی وەك من ناچار ئەكەن بەم تەرزە‌ بنوسێت و هاواری بگەیەنێته كەشكەشانی‌ ئاسمان ... !!

 

هه‌واڵی گرنگ