كۆمپانیای ئەپڵ تایبەتمەندییەكی نوێ لەسەر سیستەمی (WatchOS 7) تایبەت بە كاتژمێری زیرەكی ئەپڵ زیاد دەكات.
ماڵپەری (gsmarena) رایگەیاند ، ئەم كاتژمیچرە كە تەنها بە سیستەمی ئەپڵ كار دەكات گەرەنتی پاك راگرتنی دەستەكانت پێدەدات ، چونكە لەرێگای (Automatic Handwashing Detection) بەشێوەی خودكار دەزانێت دەستەكانت جوان شوراوە یان نا.
ماڵپەرەكە دەڵێت : " ناوەندی كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییە گوازراوەكان (CDC) ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەكات دەستەكانیان بە ئاو و سابون بۆ ماوەی (20) چركە بشۆن بۆ ئەوەی دووربن لە نەخۆشییە گوازراوەكان".
لەنێو تایبەتمەندییەكانی ئەم كاتژمێرە هاتووە ، دەزانێت لە چ كاتێك دەستت دەشۆیت و تا (20) چركە بۆت دەژمێرێت ، لەدوای ئەو وادەیە دەنگێكی لێوە دێت و پێت دەڵێت (هەربژیت) وەك ئاماژەیەك بۆ دروستی دەست شوشتنەكەت.