ئه‌گه‌رچی هێشتا ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌و ورده‌كاریه‌كانی نێو بابه‌ت وپرسه‌كانی ئه‌م كتێبه‌بۆ هه‌موولایه‌كـ وه‌كـ خۆی ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه، وه‌لێ هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و بڕگه‌و سه‌ره‌قه‌ڵه‌مانه‌ی كه‌لێره‌و له‌وێ كه‌وتونه‌ته‌به‌ر‌ده‌ست میدیاكاران وله‌ماڵپه‌ڕ وكه‌ناڵه‌جیهانی وناوخۆییه‌كاندا ئاماژه‌ی پێكرا ، ئه‌كرێ وه‌كـ كورد ئه‌ڵێ - مشتێكـ نمونه‌ی خه‌روارێكه- ئه‌ندازه‌یه‌كـ شه‌ن وكه‌و هه‌ڵگرێ ، له‌وێشه‌وه‌بگه‌ین به‌ده‌ره‌نجامێكـ ته‌عبیر بكاته‌وه‌له‌به‌شێكی حه‌قیقی وشاراوه‌ی ئه‌مریكا وه‌كـ سیاسه‌ت وسیاسیه‌كانی ڕۆژئاوا ، هه‌روه‌ها میلله‌ت وگه‌لی ئه‌مریكا وه‌كـ دانیشتوانی وه‌ڵاتێكی دێرین وخاوه‌ن شارستانیه‌ت كه‌له‌چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه‌به‌ده‌یان فه‌رسه‌خ له‌پێشه‌وه‌ی وه‌ڵاتان وگه‌لانی جیهانن !
:
· سه‌ره‌تا هیچ گومان ودوودڵیه‌كـ هه‌ڵناگرێ كه‌ئه‌م هه‌وڵه‌ی جۆن بۆڵتون له‌م ساته‌وه‌خته‌دا كه‌هاوزه‌مانه‌له‌گه‌ڵ پشێوی و خۆپیشاندان وناڕه‌زاییه‌كانی دانیشتوانی به‌شێكـ له‌شارو ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا دژ به‌كوشتنی جۆرج فلۆیدی ڕه‌ش پێستی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌كـ ئه‌فریقا به‌ده‌ستی چوار پۆلیسی شاری مینیاپۆلیسی ئه‌و وه‌ڵاته، هه‌روه‌ها نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكایه ، ڕاسته‌وخۆ بۆ لێدانه‌له‌كه‌سایه‌تی تڕره‌مپ وشكست پێهێنانی هه‌وڵه‌كانی تڕڕه‌مپه‌دووباره‌بۆخولێكی تر ببێته‌وه‌به‌سه‌رۆكـ ئه‌مریكا !
:
· میدیا وكه‌ناڵه‌جۆراوجۆره‌كانی گه‌یاندن وتۆڕو ڕایه‌ڵه‌كانی بواری كارلێكـ و په‌یوه‌ندیه‌كان به‌گشتی له‌ئه‌مریكا ، هێشتا له‌ژێر كۆنترۆڵ وهه‌ژموونی دام وده‌زگا و ناوه‌نده‌ستراتیژی وتایبه‌ته‌كانی ئه‌و وه‌ڵاته‌یه، كه‌بێ گوێدان وڕه‌چاوكردنی یاسا‌و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكایان به‌لاوه‌مه‌به‌سته! واته‌له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان و بۆ زۆرترین قازانج وده‌سكه‌وته ماددی و بازرگانیه‌كانیان مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت ودیبلۆماسیه‌تی ده‌ره‌وه‌ده‌كه‌ن ، به‌جۆرێكـ ئه‌توانن له‌یه‌كـ كاتدا گه‌وره‌ترین كۆشكی سته‌م و نادادی و دیكتاتۆره‌كانی جیهانت لێ بكه‌ن به‌فریشته‌و ڕ‌زگاركه‌ری مرۆڤایه‌تی ! به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ وخاوه‌ن ماف وشۆڕشه‌كانی ئازادیخوازان و ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی به‌شمه‌ینه‌ت به‌رگی تیرۆر‌و ئیرهابی به‌به‌را بكه‌ن ! له‌وێشه‌وه‌بۆ چه‌واشه‌كردنی ڕای گشتی و بادانه‌وه‌ی سه‌رنجی هه‌موان له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه!
:
· ئه‌گه‌ر ئه‌م تۆمه‌ته‌ڕاست بێ كه‌تڕڕه‌مپ داوای له‌سه‌رۆكی چین كردبێ هاوكارو پشتیوانی بێ له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌مریكا جارێكی تر ببێته‌وه‌سه‌رۆكی وه‌ڵات ! بێ گومان ئه‌وه‌ش ڕاسته‌كه‌ده‌زگای هه‌واڵگیری ڕوسیا ڕۆڵی هه‌بووه‌له‌ده‌رچاندن وبردنه‌وه‌ی تڕڕه‌مپ له‌دوایین هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا تیایدا تڕڕه‌مب سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو بوو به‌سه‌رۆكی وه‌ڵات ! كه‌واته‌به‌گریمانه‌ی ڕاستی ودروستی ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی دروانه‌ته‌پاڵ ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا وخودی تڕڕه‌مپ ، ئه‌وا ئه‌مریكا یه‌كسان ئه‌كاته‌وه‌به‌فشۆڵی ودرۆیه‌كی گه‌وره‌ی ساخته‌له‌بانگه‌شه‌و دروشمه‌كانی وه‌كـ ئازادی ودیموكراسی و گومان ده‌خاته‌وه‌سه‌ر‌حه‌قیقه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان وده‌ره‌نجامی پرۆسه‌كانی ڕابردوو ! لێره‌شه‌وه‌بڕوانه‌بۆ ئه‌و پرۆسانه‌ی كه‌له‌وه‌ڵاتانی دیكه‌ی جیهان به‌ڕیوه‌ده‌چێ ، به‌تایبه‌تی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی كه‌له‌ژێر ڕۆشنایی وبه‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا وڕێكخراوه‌كانی سه‌ر به‌وه‌ڵاتانی ڕۆژئاوا !
:
· خاڵیكی تر كه‌پێویسته‌تیشكی بخرێته‌سه‌ر هه‌ژاری و بێ ئاگایی وناووشیاری گه‌لی ئه‌مریكایه‌به‌رانبه‌ر به‌سیاسه‌ت وهه‌ڵوێست ومامه‌ڵه‌ی سیاسیه‌كانی ئه‌مریكا ، چونكه‌له‌گه‌ڵ بوونی هه‌موو ئه‌و كه‌لێن وكه‌موكورتیانه‌ی كه‌له‌به‌ڕیوه‌چوونی سیاسه‌ت و ئه‌دای سیاسیه‌كاندا به‌دی ئه‌كرێ ! وه‌لێ دواجار هه‌ر چوار ساڵ جارێكـ وله‌خولێكی نوێ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا گه‌لی ئه‌مریكا ئه‌وه‌نده‌سه‌رگه‌رم ئه‌كرێنه‌وه ، بێ ویست وئاره‌زووی خۆیان وبه‌ناچاری ده‌نگـ ده‌ده‌نه‌وه‌به‌هه‌مان سیاسی وهه‌مان ئه‌و ڕوخساره‌سیاسیانه‌ی كه‌له‌شانۆی سیاسه‌تی ئێستا و ڕابردوودا دیاروبه‌رچاوون ، ئه‌وه‌ش مه‌علوومه‌براوه‌و دۆڕاوی هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌كـ هه‌میشه‌دابه‌شكراوه‌و قۆرخ وتاپۆكراوه‌بۆ ته‌نها دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌كۆماری ودیموكراتیه‌كان ! ئه‌مه‌ش جارێكی تر ئه‌و قسه‌ی بیریاری به‌ناوبانگی ئه‌مریكی ( نعوم تشومسكی ) پشت ڕاستده‌كاته‌وه‌كه‌ئه‌ڵێ ده‌سه‌ڵاتداره‌رۆژئاوییه‌كان هاوشێوه‌ی مێگه‌ل و ئاژه‌ڵ مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ میلله‌تانی خۆیان ده‌كه‌ن ، ئه‌وان به‌و جۆره‌ی كه‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌بازرگانی وسیاسی وئابوریه‌كانیان بخوازێ میلله‌ت ده‌جوڵێنن وبه‌ڕیانده‌خه‌ن !
:
· حه‌قیقه‌تێكی تر كه‌له دوو توێی ئه‌م كتێبه‌دا ده‌رئه‌كه‌وێ ، ئه‌و ده‌زگا وناوه‌ندانه‌ی كه‌له‌پشت حه‌قیقه‌تی سیاسه‌تی ئه‌مریكادا به‌شه‌و وبه‌ڕۆژو به‌ئاشكراو نهێنی كارده‌كه‌ن‌وبه‌رپرسن له‌داڕشتن وئاراسته‌كردنی سیاسه‌تی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌نده‌كارو ئیشیان به‌سیاسی وكه‌سایه‌تیه‌كان هه‌یه‌كه‌بۆخۆیان پێشوه‌خت ڕه‌نگـ ڕێژیان كردوه! وه‌لێ به‌كۆتایی هاتنی ئه‌ركـ و وه‌زیفه‌ی دیاریكراو ، ئیدی تۆمه‌ت وپاساوی ئاماده‌ئه‌وه‌نده‌زۆره‌گه‌ره‌نتی به‌ناشیرینكردن ودوورخستنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كان ئه‌دا ! ئه‌گه‌رنا هیچ لۆژیكـ نیه‌بۆ حزب وناوه‌نده‌سیاسی وستراتیژیه‌كانی وه‌ڵاتێكی زلهێزی وه‌كـ ئه‌مریكا ، ڕیگه‌بده‌ن كه‌سێكی وه‌كـ تڕڕه‌مپ ببێته‌سه‌رۆكی وه‌ڵات ، له‌كاتێكدا ئه‌م سه‌رۆكه‌نه‌زانێ بریتانیا چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌یه‌یان فنله‌نده‌وفه‌نزه‌ویلا سه‌ر به‌ڕوسیا وئه‌مریكا نیه! یاخود لانیكه‌م ئه‌وانه‌ی له‌چوارده‌وری سه‌رۆكدا هه‌ن به‌ناوی وه‌زیرو ڕاوێژكاره‌كانی ، به‌هه‌مان شێوه‌ی تڕره‌مپ نه‌زان وبێ ئاگابن به‌جوگرافیای سیاسی وه‌ڵاتانی جیهان ! لێره‌وه‌بڕوانه‌بۆ هه‌ڵتۆقین وسه‌رهه‌ڵدانی سیاسی وبازرگانه‌كانی وه‌ڵاتانی جیهان به‌گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وه‌ڵاتانی ئیسلامیی به‌تایبه‌تی ، وه‌كـ ده‌بینرێت له‌پڕێكدا ئه‌بن به‌ئه‌ستێره‌و فریادڕه‌سی گه‌لان ، دواتریش چیرۆكی دوورخستنه‌وه‌وله‌كارلادان وكۆتاییه‌ترسناكه‌كانیان بخوێنه‌وه!
:
· له‌به‌شێكی تری ئه‌م كتێبه‌وه‌كـ له‌هه‌واڵ وسه‌رچاوه‌جیهانیه‌كانه‌وه‌باسكران ، نه‌رمی وسازشی زیاتر له‌پێوێستی تڕڕه‌مپه‌به‌رانبه‌ر به‌توركیا وجێهێشتنی سوریایه‌بۆ داگیركاری سوپای توركیا ، هه‌روه‌ها پاڵپشتیكردنی تڕڕه‌مپ له‌سیاسه‌تی وه‌ڵاتی سعودیه‌به‌گشتی وپشتگیریه‌كانی تڕره‌مپ وئیداره‌كه‌ی له‌شازاده‌محمد سه‌لمان ! بێ گومان ئه‌مه‌ش به‌شێكه‌له‌و سیاسه‌ته‌باوه‌ی كه‌ناوه‌نده‌سیاسی وده‌زگا ستراتیژی وفه‌رمیه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڕیوه‌ی ده‌به‌ن ، واته‌به‌سیاسه‌تی دابه‌شكردنی ڕۆڵ وفریوودانی ڕای گشتی وجیهانی ، جارێكی تر هاوسه‌نگی ده‌گێڕنه‌وه‌بۆ سیاسه‌ت و دیبلۆماسیه‌تی ده‌ره‌وه، به‌جۆرێكـ به‌شێكـ له‌و وه‌ڵاتانه‌ی كه‌له‌ئێستادا بۆ تڕڕه‌مپ وئیداره‌كه‌ی جێگای بایه‌خ وگرنگی پێدانه، له‌ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتن وبراوه‌ی كاندیدی داهاتووی دیموكراته‌كان ، په‌یوه‌ندیه‌كانیش پێچه‌وانه‌ئه‌بێته‌وه، گوایه‌ئه‌وه‌ی له‌ڕابردوودا پێڕه‌وكراوه‌هه‌ڵه‌بووه، ئیدی ئه‌وه‌ئه‌ركی كابینه‌ی تازه‌یه‌ڕاستی بكاته‌وه! هه‌ر بۆیه‌به‌بڕوای به‌نده‌بۆ خولی داهاتووی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كه بڕیاره‌له‌مانگی یازده‌ی ئه‌مساڵدا ئه‌نجام بدرێت ، به‌پێكهێنانی كابینه‌ی تازه‌و ده‌ست به‌كاربوونی سه‌رۆكێكی نوێ ، په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ توركیا ده‌چێته‌ئاستێكی خراپ و به‌گۆشه‌ی سه‌دوهه‌شتا پله‌پێچه‌وانه ئه‌بێته‌وه! لێره‌شه‌وه‌بۆ وه‌ڵاتانی تری جیهان هه‌ر ڕاسته، وه‌لێ به‌دووری ونزیكی وڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا له‌وه‌ڵاتێكه‌وه‌بۆ ئه‌ویتر جێاواز ده‌بێ !